کۆچەر عومەر عەبدوڵڵا، لە شاری #هەڵەبجە# لەدایک بوە. قۆناغی خوێندنی تا پۆلی 12ی وێژەی خوێندووە، بەڵام بەهۆی بارو دۆخی تایبەتەوە، خوێندنی تەواو نەکردووە و دابڕاوە.
سەرەتابە کاری هونەر دەستی پێکردووە، لە قۆناغی منداڵی بەشداری کردووە لە ئۆپەرێتی سەوزەو ڕێوی لە پێستی شێردایە لە شاری هەڵەبجە، ساڵی 1988 لە هەڵەبجەی شەهید، بەشداری کردووە لە شانۆگەری ماسیە ڕەشەکە وەک کۆرس و نواندن.
ساڵی 1991 بەدواوە، لەگەڵ #تیپی مۆزیکی شنروێ# بەشداری کردووە لە ئاهەنگ و چالاکییە هونەرییەکاندا، خاوەنی کلیپێکە لەگەڵ هونەرمەند #ئازادە ڕەش#، بەناوی (ژیانی پڕ لە مەینەت). لەساڵی 1996 دەستی بەکاری ڕاگەیاندن کردووە، وە لە ڕادیۆی شارەزور وەک مۆنتێر، دواتر بۆتە بێژەر تاساڵی 2000.
ساڵی1999 بۆ 2000 وەک بێژەر لە ڕادێوی دەنگی زانکۆی #سلێمانی# کاری کردووە.
2001 بۆ 2003 لە #سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕووناکبیریی ژنان#، وەک بەرپرسی لاپەڕە لە ڕۆژنامەی ڕێوان وپێشکەشکاری بەرنامەی ڕێوان، لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بەردەوام بووە.
ساڵی 2000، وەک پەیامنێری حەوزەی شارەزور لە سەرەتای دامەزراندنی #kurdsat tv# دەست بەکار بووە، دواتر هەرلەو کەناڵە 2003 وەک ئامادەکاری ڕێپۆرتاژو بەرنامەی ژنی کورد و بەرنامەی تایبەت کاری کرد تائێستا بەردەوامە.
ساڵی 2010 تا 2014 لە دەزگای واڵا کاری بۆ سایت و گۆڤاری #واڵا پرێس# و کەپر کردووە.2007 بۆ 2008 پێشکەشکاری بەرنامەی ئاوێزەبووە، لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان.
ساڵی 2005 بەشداری کردووە لە درامای گەڕان بە دوای سێبەرەکاندا.
ساڵی 2008 بەشدای کردووە لە فیلمی ماڵی خانم، ساڵی 2010 بەشداری کردووە لە فیلمی سینەمایی بێکەس، ساڵی 1992 بەشداری کردووە وەک نواندن، لە کلیپی هونەرمەندان #هۆشیار حەمە فەرەج# و ئازادە ڕەش، و ساڵی2005لە کلیپی هونەرمەند بەهجەت یەحیا.
لەساڵی 2014 وە تا ئێستا وەک پەیامنێری هونەری لە ماڵپەڕی #pukmedia# دەست بەکارە، وەک پەیامنێری هونەری کاری بۆ سایتی #چاودێر# کردووە،
ئێستاش (2020) کارمەندە، لەبەشی ئەرشیفی کوردسات نیوز لە دەزگای میدیایی کوردسات.[1]