پۆستکارتی ئەسپ سواری لەلای کوردەکان یان (کوردە کچ ڕفێنەکان) 1898
پۆستکارتی ئەسپ سواری لەلای کوردەکان یەک لە تابلۆکانی شێوەکاری سویسری (Frank Feller) فرانک فیلەری (1848 - Londen, 1908)
ئەم پۆستکارتە لە جەژن و بۆنەکانی کریسمس بەکار هاتووە. لەهەریەک لەم وڵاتانەدا فرۆشیاری هەبووە: رووسیا، بەریتانیا، وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا (Russia, Great Britain, United States of America) بۆ یەکەمجار لە رێکەوتی 22-12-1907 وەک پۆستکارت چاپکراوە. لەسەر پۆستکارتەکە نووسراوە (A HAPPY CHRISTMAS) لەپشتی پۆستکارتەکەش هەندێک زانیاری هەڵەی سەبارەت بە کورد تێدا نووسراوە کە کوردەکان رەسەنێکی خێڵەکین و لە چیاکاندا دەژین نزیکبوونەوە لێان کەمێک ترسناکە و دابەشیکردووین بەسەرچەند ناوچەیەکی جوگرافیدا وەک باشووری رووسیا و تورکیا و ئەرمینیا، هەروەها دەلێت
کوردەکان کۆچەرین لە باشوری سنورەکانی روسیا و دەژین , لەسەر هەڕەشەو پەلاماری ئەوانەی دەورەبەریان دەژین واتا چەتەن، پشت بە چیاو ئەسپە شاخیە بەهێزەکانیان دەبەستن.
بە کۆمەل یان گروپ دەژین دواتر چونەتە سنوری گوندەکانی تورکیا، روسیا ئەرمینیا ئیدی دەستیان بە ڕفاندنی شتە بەبەهاکان کردووە تا گەشتۆتە ژن و مندالیش. تابلۆکە لەساڵی 1898 نەخشێنراوە.
⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona
per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!