پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی یان دەتەپە (بە تورکی: Demokratik Toplum Partisi) لە 09-10- 2005 لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد لە تورکیاوە دامەزرا. لە هەڵبژاردنی 2009 توانی 21 کورسیی پەرلەمانی تورکیا بەدەستبهێنێت و 98 پۆستی شارەوانیی ناوچەکانی باکووری کوردستانیش بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ڕۆژی 11-12-2009 دادگای دەستوری تورکیا، پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیی بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە داخست، کە پارتەکە هەردەم داخوازی ئاشتی و ئازادی دەکرد بۆ گشت گەلی تورکیا لەوانەش بۆ کوردستانیانی باکوور. ئەم پارتە جێگەی خۆی دا بە پارتی تازەدامەزراوی ب.د.پ، کە ئەویش پارتێکی کوردییە لە تورکیا و لە ساڵی 2008 دامەزرا لە ترسی ئەوەی کە پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی لە هەر کاتێک بە هەر چ بیانوویەک دابخرێت.[1]