مەلا ڕەحیم شۆرەیی، مامۆستای ئاینییە، 35 ساڵە باخەوانی دەکات، دانیشتووی شارۆچکەی #چۆمان#ە و لە دەڤەری باڵەکایەتی بە گشتی ناسراوە، سەرەڕای خزمەتکردنی باخەکەی خۆی، لەڕێگای موتوربەکردنەوە، خزمەت بە بە دار و باخی هاوڵاتیانی دیکەش دەکات. مەلا ڕەحیم، ماوەی 10 ساڵە، لەسەر ڕێگاوبان و شەقام و کۆڵانەکانی چۆمان و گوندەکانی باڵەکایەتی، داری توو و شاتوو دەڕوێنێت، هەر خۆشی مووتوربەیان دەکات.
مەلا ڕەحیم، دەڵێت: توو دارێکی بەردارە، هەم ژینگە سەوز دەکات و هەمیش بەرەکەی بۆ خواردن سودی هەیە.
مەلا ڕەحیم، تەنیا لە چۆمان و باڵەکایەتی ئەو کارە ناکات، بەڵکو وەک خۆی باسی دەکات، لەسەر داواکاریی خەڵک و بە خۆبەخشانە چووەتە #هەولێر#، #سۆران#، ڕێگای موسڵ چەندین شوێنی دیکە و دارەکانیانی بۆ موتوربە کردوون.
ئەم باخەوانە، خەڵکی دیکەش فێری موتوربەکردن دەکات و واشیان لێدەکات ژینگەیان خۆش بووێت و بە چاندنی دار، خزمەتی بکەن.[1]