وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا 195 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و 16 توشبوی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا، 195 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون بەمشێوەیە: 30 #هەولێر#، 100 #سلێمانی#، 62 #گەرمیان#، 3 #دهۆک#.
ئاماژەی بەوەشداوە کە هەر لەو ماوەیەدا، 29 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، بەمشێوەیە: 24 هەولێر، 3 دهۆک، 2 #هەڵەبجە#.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا، 16 توشبوی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 1 هەولێر، 12 سلێمانی، 3 گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە کردوە کە بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، کۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە چوار هەزارو 874 توشبو (1091 هەولێر، 3503 سلێمانی، 159 دهۆک، 121 هەڵەبجە) و هەروەها کۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاکبونەتەوە گەیشتۆتە یەک هەزارو 543 کەس (622 هەولێر، 748 سلێمانی، 133 دهۆک، 40 هەڵەبجە.)
ئەوەشی خستۆتەڕو کە لە ئێستادا سێ هەزارو 181 توشبو لە نەخۆشخانەکانن (448 هەولێر، 2629 سلێمانی، 26 دهۆک، 79 هەڵەبجە.)
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 149 توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە (21 هەولێر، 126 سلێمانی، 2 هەڵەبجە.)