حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان دامەزراوە، کە یەکەمین پەڕڵەمانی هەڵبژێردرا و بووە بەشێوەیەکی دیموکراتی لە کوردستان و ئێراق لە دوای دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ پاراستنی #هەرێمی کوردستان# لە توندوتیژیەکانی ڕژێمی پێشووی بەعسی ئێراق لە ساڵی 1991.
حکومەتی هەرێمی کوردستان شارەزایی و لێهاتوویی لە ماوەی کابینە یەک لە دوای یەکەکان بەدەستهێناوە، بەتایبەتیی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003. دوو کابینەی جیای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2006 یەکیانگرت بۆ پێکهێنانی کابینەی پێنجەم، کە سەرۆک وەزیران #نێچیرڤان بارزانی# ڕابەرایەتی دەکرد. کابینەی پێنجەم ڕێگە خۆشکەری چەندین پڕۆژە و سیاسەتی بێ هاوتابوو کە لە ساڵانی پێشوودا بوونیان نەبوو وەک درووستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، گرتنەدەستی سیاسەتێکی دەستپێشخەری نەوت و گاز، بنیاتنانەوەی ژێرخانی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرمایەی زیاتر بۆ پڕۆژەکانی کومەڵایەتی و ئابووری لە هەرێم.
کابینەی شەشەم، کە بەڕێز دکتۆر #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# ڕابەرایەتی دەکرد، چەندین دەستکەوتی تری خستەسەر سەرکەوتنەکانی کابینەی پێنجەم، بە پەرەپێدانی چەندین کەرتی ناوخۆ وەک نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و شەفافیەتی حکومەت. وە هەرەها کابینەی حەوتەم چەندین دەستکەوتی ستراتیژی بەدەست هێناوە کە گرنگترینیان پەرەپێدانی کەرتی نەوت و گاز و گەشەی خێرای وەبەرهێنانی دەرەکی. کابینەکانی پێشوو چەندین پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتییان لەوانەش دابینکردنی کارەبا و پەرەپێدانی ژێرخانی و چاکسازی لە کەرتی تەندرووستی و پەروەردە و بەرزبوونەوەی بێوێنە لە بەشی داهاتی تاکەکەسی لە بەرهەمی خۆماڵی گشتی و گەشەسەندنی ئاستی بژێوی ژیان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 6,919 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !