لێدوانێک لە ژوری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
ئەمڕۆ پێنجشەمە (25ی حوزەیرانی 2020) ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند زانیارییەکی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە پارتی 20 ملیۆن دۆلار قەرزی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە.
لەو بارەیەوە، پێویستە بڵێین:
یەکەم: سەرتاپای زانیارییەکە ناڕاستەو جگە لە بوختان و چەواشەکاری هیچی تر نییە.
دوەم: بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو هەنگاونان بەرەو چاکسازی ڕاستەقینە بەشداری ئەم کابینەیەی حکومەتی کردوە. مانەوەو نەمانەوەی تەنها بەندە بە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەوە.
سێیەم: بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام قەڵایەکی پۆڵایین بوەو دەبێت بۆ داکۆکیکردن لەئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەنوسی، بەڵام بەهۆی بەردەوامی هێرشە ناڕەواکان کە دیارە بەمەبەستی سیاسیی ئاڕاستە دەکرێن و لەپێناو دەرکەوتنی ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان، ناچارین لە هەفتەی داهاتوەوە لە ڕێی ژوری یاساییەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بوختان و زانیارییە چەواشەکاریانە تۆمار بکەین. هیوادارین لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لە ئازادییەکان و ڕاستگۆیی کاری میدیایی، ئەو بەڕێزانە بەڵگەکانیان بخەنە بەردەم دادگاکان.
#25-06-2020#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,944
Escriba su comentario sobre este artículo!