ڕۆژی 18-06-2020 لە باخی گشتی #هەڵەبجە#، #ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر#، پێشانگایەکیان بۆ 10 ژنی گەنجی شێوەکار کردەوە. لە پێشانگاکەدا نزیکەی 50 تابلۆ نمایش کران، کە تیایاندا ژیانی ناو کۆمەڵگای کوردەواری، بەرخۆدانی ژن و سروشت ڕەنگیانداوەتەوە. هەر لەو چالاکییەدا یادی #بارش چاکان# کرایەوە، کە لەسەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی لە ئەنقەرە درایە بەر چەقۆ و شەهید کرا. لە کۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشداربوانی پێشانگاکە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 3,200 بار مشاهده شده است