Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لە
👫 ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
مارف خەزنەدار
✌️ شەهیدان
ڕێبەر فەیزوڵلا
✌️ شەهیدان
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
✌️ شەهیدان
کامەران عەباس شەرعی
👫 مەلا سەعیدی گلێجاڵ (مامۆستا) | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

مەلا سەعیدی گلێجاڵ (مامۆستا)
کوڕی مستەفای خەلیفە مارفە، لەدەوروبەری ساڵی 1910 ز لە ئاوایی گڵێجاڵ لە باشوری پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە (28کم) لە نزیک سنوری عێراق ئێران، لەدایکبووە.
لە سێ مامی؛ محەمەد و مەلا فەتاح و مەلا یوسف، دووانیان مەلایەتییان خوێندووە و حوجرەیان هەبووە و سەرەتا لای ئەوانەوە رێگای فەقێیەتی گرتووەتە بەر.
سەرەتاکانی خوێندنی
مەلا سەعید تاقانەی باوکیەتی، لەتەمەنی مناڵیدا باوک و دایکیشی کۆچی دواییان کردووە. سەرەتا خوێندنی حوجرەی لای مەلا فەتاحی مامی دەست پێکردووە، لەپاش ئەوەی مامی کۆچی دوایی کردووە، رویکردووەتە گوندی پشتە بۆ لای مەلا شێخ تۆفیق، پاشان بەرەو مەدرەسەکانی هەڵەبجە و هەورامان رێگای گرتوەتە بەر.
گەڕانی بۆ خوێندن
هەر لەوکاتەی لە قۆناغی خوێندنی تصریف الزنجاني بووە، روویکردۆتە مەدرەسەی بیارە، لەو ماوەیەشی لەوێ بووە، هەندێ کات لە حوجرە و مەدرەسەیتر خوێندوویەتی وەک مەدرەسەی گوندی پریس لەناوچەی نەورۆڵی، ماوەیەکیش رۆشتووە بۆ گوندی بالک لە مەریوانی کوردستانی رۆژهەڵات، هەروەها ماوەیەکیش لە مەدرەسەی تریفە خوێندوویەتی.
مامۆستاکانی
لەکاروانی فەقێیەتیدا، بەچەند مەلایەکی ناسراوی دەڤەری هەڵەبجە ئاشنا بووە، جگە لەمامۆستاکانی بیارە (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس)، لای هەندێک مەلایتر خوێندوویەتی لەوانەش:
مەلا باقر مودەڕیسی کوردستان، شەرعزانی ناسراوی کوردستانی رۆژهەڵاتە و لە ئاوایی بالکی نزیک مەریوان شەش مانگ وانەی پێ وتووە بەتایبەت السیوطی.
مەلا ساڵحی گەورە، ئەوکاتەی لە تریفە بووە وانەی پێ وتووە، لەدوای مۆڵەت وەرگرتنیش بۆ هەندێ فەتواو پرسی ئاڵۆزی شەرعی هەر گەڕاوەتەوە سەر مەلا ساڵح و نامە گۆڕینەوە لەنێوانیان هەبووە.
مەلا عەبدولعەزیزی پریس، دۆستایەتی و خۆشەویستی زۆریان پێکەوە هەبووە، مەلا عومەر عەبدولعەزیز باس لەوە دەکات باوکی هێندەی کوڕەکانی مەلا سەعیدی خۆش ویستووە، لەدوای مەلایەتیش پەیوەندییان هەر بەردەوام بووە.
مۆڵەت وەرگرتنی:
لە ساڵی 1364 ک/ 1945 زاینی مۆڵەتنامەی مەلایەتی الإجازة العلمیة ی لە بیارە وەرگرتووە. هەر ئەو ساڵەش گەڕاوەتەوە بۆ ئاوایی گڵێجاڵ لە پشتکێوی بەمۆ و لەوێ حوجرەی تایبەت بەخۆی کردووەتەوە، جگە لەوەش نوێژی هەینی دامەزراندووە، لەگوندەکانی دەوروبەرەوە خەڵک هاتوون بۆ گوێگرتن لە وتارەکانی و بەشداریکردنی نوێژەکە، هەندێ لە ژنانی گلێجاڵیش لەناو حوجرەکەدا بەشداری جومعەکەیان کردووە.
حوجرە و فەقێکانی
لە گەڵ گەڕانەوەیەوە بۆ گڵێجاڵ (1945)، حوجرەیەکی بۆ فێرکردنی زانستە شەرعییەکان دامەزراندووە کە جگە لە فەقێی ئاواییەکە لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە فەقێ لە قۆناغی جیاجیا روویان تێکردووە، سەردەمێک موستەعیدەکانی خەڵکی رۆژهەڵات بوون، حوجرەکەشی سەرچاوەی دابینکردنی مەلا بووە بۆ گونەکانیتری بناری بەمۆ، بەتایبەت لە مانگەکانی رەمەزان.
هەندێک لەوانەشی لای مەلا سەعید خوێندوویانە ئەمانەن: مەلا عەبدوڵڵای حمە حمە وەیس، مەلا محەمەدی خەلیفە ئەحمەد، مەلا عەبدوڵڵا یوسف، مەلا مەجید ئەمین، مەلا عەزیز عەلی میرزا، مەلا مەحمودی لهۆنی، مەلا حەسەن ئەحمەد حمەئەمین، مەلا عەزیزی شاوازی، مەلا مەحمودی غەفور، مەلا تایەری کوێرەکی، مەلا عەبدوڵڵای روانسەری، هەروەها دووان لە کوڕەکانیشی لەپاش خۆی بوونەتە مەلا؛ مەلا محەمەد و مەلا عەزیز.
رۆڵ و پێگەی
جگە لەکاری مەلایەتی، وەک چاکەخوازێکی کۆمەڵایەتی و پیاوماقووڵ و دادوەرێکی شەرعی لە دەڤەری بەمۆ رۆڵی بینیوە، مەرجەعی ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی خێزانەکان و ناکۆکییەکانی پەیوەست بە زەوی و زار و مامەڵەی رۆژانەی خەڵک بووە، پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ گوندەکانی دەوروبەر هەبووە و هەفتانە بەبەرنامە سەردانیکردوون بۆ ئیرشاد، ماوەیەکیش لە گوندی هۆرێن مەلایەتی کردووە، لەرێگای هاوژینەکەیەوە (فاتمەخان) کە لە بنەماڵەی مەولەوییە، تێکەڵ بووە لەگەڵ عەشیرەتی تاوگۆزی. مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە بیرەوەرییەکانیدا بە ئینسانێکی ساڵح و پیاوێکی ئەخلاق باش باسی کردووە.
نازناوەکانی
لەناو بناری بەمۆ بە نازناوی مامۆستا ناسراوە بەو پێیەی ساڵانێکی زۆر مودەڕیس و مامۆستای بابەتە شەرعییەکان بووە، بەڵام لەو دەستخەتانەی لێی بەجێماوە خۆی نازناوی هەژار ی بۆخۆی بەکارهێناوە.
شوێنەوارەکانی
لەپەنا مەلایەتی و بانگەواز، کاری سەرەکی پێگەیاندنی فەقێ بووە (تدریس)، هەر بەم هۆیەشەوە یادەوەری و بەخششەکانی زیاتر زارەکین و نووسینی نەبووە. لەگەڵ ئەمەشدا وا باوە شارەزایی وردی ئەو زیاتر لە شەرعزانی (الفقه) و رێزمانی عەرەبی (النحو) دا بووە.
کۆچی دوایی
لەپاش راگواستنی گوندەکانی بناری بەمۆ بۆ ئۆردوگای زەڕایەن (1978)، سەردەمێک وتاربێژی مزگەوتی گەورەی شارۆچکەکە بووە، لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا بەهۆی جەڵتەوە باری تەندروستی تێکچووە و کەوتووەتە سەرجێگا، لە رۆژی 27-05-198827-05-1988 کۆچی دوایی کردووە، هەر لەو رۆژەشدا لە گۆڕستانی گشتیی شارۆچکەی زەڕایەن (وارماوا) بەخاک سپێردراوە.
----------
سەرچاوەکان
1 دەستخەتەکانی مەلا سەعیدی گلێجاڵ لەسەر کۆمەڵێک کتێبی شەرعزانی چاپی کۆن لە ناوەندی کوردستان زانکۆی سلێمانی پارێزراوە (1/ 52).
2 مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (2015)، رۆژگاری ژیان، یاداشت و بیرەوەرییەکانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس، ئامادەکردنی، رەئوف محمودی، انتشاراتی کردستان، سنندج، لا 199.
3. الحسینی، مەلا عومەر عەبدولعەزیز (20-11-2003)، نامەیەک بۆ برایانی عەشیرەتی گلێجاڵ، هەڵەبجە دەستخەت و لە ئەرشیفی بنەماڵەدایە.
4 چاوپێکەوتن لەگەڵ محەمەد مەلا سەعید، زەڕایەن، 10-06-2020.
5_ چاوپێکەوتن لەگەڵ مەلا عەبدڵڵای حمە حمە وەیس، دەربەندیخان، 29-05-2020.
6_ چاوپێکەوتنی مریەم فەتحوڵڵا یوسف پورزای، زەڕایەن، 07-06-2020.
#️ هەشتاگ
#هەڵەبجە | #27-05-1988 |
🗄 سەرچاوەکان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️27-03-1988
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 27-03-1988
👫 جۆری کەس: 📿 ئایینی
👫 جۆری کەس: 🌟 ناسراو
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
⚰️ هۆکاری گیان لەدەستدان: 💊 مەرگی سروشتی و نەخۆشی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jun 22 2020 11:21PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 23 2020 12:17AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 9 2020 2:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 492 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.172 KB Jun 22 2020 11:46PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
مارف خەزنەدار
ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا رەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە 01-11-1930 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری هەولێرو ئامادەیی لەشاری کەرکوک تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی سلێمانییە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەوکاتە تا ساڵی 1957.
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لەکۆلێژی ئاداب لەبەغداو بەکالۆریۆسی لەزمانی عەرەبی بەدەستهێناو بووە مامۆستای زما
مارف خەزنەدار
ڕێبەر فەیزوڵلا
لە رۆژی 25-10-2014 لە رزگارکردنی زومماردا شەهیدبوو.
ڕێبەر فەیزوڵلا
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
(سلێمانی – ی. ن. ک)، لە ڕۆژی (24-08-1987)دا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا دەستگیر دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی (24-10-1987)دا لە دووڕیانی سەرچناری سلێمانی گوللە باران کراون. دوای خۆی دایکی بەناوی فەخریە کەریم قادر، برایەکی بەناوی ئازاد و خوشکێکی بەناوی مەهاباد گوللە باران کراون.
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
کامەران عەباس شەرعی
دانيشتووی گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی بووە، لە 13-05-1964 لە دایکبووە، لە ساڵی 1978 پەیوەندی کردوە بە شانە نهێنیەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەروە، لە ساڵی 1982 دا چۆتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە لە شاخ، لە 25-10-1984 و تەمەنی بیست ساڵیدا شەهیدبووە
کامەران عەباس شەرعی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574