لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری داهێنەر بە فەرمی پەسەند کرا
ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لۆگۆی شاری
سلێمانیسلێمانی، وەک شاری داهێنەری ئەدەبی لەسەر ئاستی جیهاندا پەسەند کرد و خستییە سەر لۆگۆی فەرمی شارەکە.
د.
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای ''زەمەنی''ی راگەیاند، ڕێکخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی، وەک شاری داهێنەری ئەدەبی لەسەر ئاستی جیهاندا پەسەند کرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی.
ئەو لۆگۆیە بە پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی و نوسینگەی سلێمانی ڕێکخراوی یونسکۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمانەوە کێشراوە.
لۆگۆکە لەلایەن یونسکۆوە وەک لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی و بۆ شارە داهێنەرەکانی جیهان لە بواری ئەدەبدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 30ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 ڕێکخراوی یونسکۆ، 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانی یەکێکیان بوو، لە ئێستاشدا، 246 شاری داهێنەری ئەدەبی لە وڵاتانی جیهاندا، لە یونسکۆ ئەندامن ولۆگۆیان بە فەرمی ناسێنراوە.
[1]