رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لۆگۆی شاری #سلێمانی# وەک شاری داهێنەر پەسندکرد و خستییە سەر لۆگۆی فەرمی ئەو شارە. ئەو لۆگۆیە بە پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی و نووسینگەی سلێمانی ڕێکخراوی یونسکۆ لەلایەن هونەرمەند #دیاری عوسمان#ەوە کێشراوە. د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، یونسکۆ پەسندی کردووە و لۆگۆی خۆی خستووەتە سەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی.
ئەو لۆگۆیە لەلایەن یونسکۆوە وەک لۆگۆی فەرمی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرەکانی جیهان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی 30-10-2019 ڕێکخراوی یونسکۆ 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی داهێنەرەکانی جیهانەوە و شاری سلێمانی یەکێکیان بوو. ئێستا 246 شاری داهێنەر لە یونسکۆ ئەندامن و لۆگۆیان بە فەرمی ناسێنراوە.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,334 ganger