کورتە فیلمی خەڵوەتی عیشق تیشک دەخاتە سەر ژیانی (#عەلی ئاشق#) کە زیاتر لە چوار دەیەیە ژیانی تەنیایی هەڵبژاردووە. عەلی ئاشق، دوای نائومێدبوونی لە گەیشتنی بە مەعشوقەکەی، بڕیاری ژیانی تەنیایی و دوور لە خەڵکی د اوە و لە گەلی عەلی بەگ لە دەڤەری #سۆران# دەژیت، کە پێشتر شوێنەکەی ئەشکەوت بووە و لەم چەند ساڵەی دواییدا لە هەمان شوێن خانووی بۆ دروستکراوە
فیلمەکە سەردار ستار کاری دەرهێنانی کردووە و محەمەد دەرگەڵەیی پرۆدیوسەری بووە، بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی (باسنیوز) بەرهەم هاتووه.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,529 جار هاتیە دیتن