بەدڵگرانی و نیگەرانیەکی زۆرەوە چاودێری ڕووداوەکانی ئەمڕۆ و چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گەياندنی زیانی گیانی و ماددی بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانی ئەو ناوچانە.
حکومەتی هەريمی کوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت.
داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه ڕوه ڕی خاک و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنی پشێوی لە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیی دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک.
لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیوای چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 حوزەیرانی2020