پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,331
وێنە 103,610
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,948
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
یەکەم ئەزمونی کارکردنم لە دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندندا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکەم ئەزمونی کارکردنم لە دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندندا

یەکەم ئەزمونی کارکردنم لە دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندندا
#هێرش ڕەسوڵ#
پێموایە، یادکردنەوەی یەکەم ئەزمونی کارکردن و چونە نێو بوارێک لە نزیکەوە و بە شێوەی کرداریی، دوای تێپەڕوبوونی چارەکە سەدەیەک، کارێکی شایان و بەجێ دەبێت.
نایشارمەوە، کاتێک کەشی ناو بارەگای ڕادیۆ و دواتریش ستۆدیۆم دی، سەرباری موچڕکەی خۆشیی، ترسێکیش دایگرتم. ئاخر ناهەقیشم نەبو، من پێشتر لە ئامێری ڕادیۆوە زۆر گوێم لە هەواڵ و بەرنامە و شیعر و پەخشان و چیرۆک و موزیک و گۆرانیی ببو، دەیان خەیاڵی سەیروسەمەرە سەبارەت بەو ئامێرە لە کەللەسەرمدا چەکەرەیان کردبو. پرسیاری سەیر بە مێشکمدا دەهاتن:
داخۆ دەبێ ئەو بێژەرە چۆن چوبێتە نێو ئەو ڕادیۆ گچکەیەوە؟!
ئاخر ئەو تیپە موزیکە و گۆرانیبێژانە چۆن جێیان بۆتەوە؟!
بە هۆی کتێبخانەکەی کاکمەوە (محەمەد ڕەسوڵ موڕاد)، ئێمە هەر لە منداڵییەوە دەرفەتی زێڕینی ئاشنابونمان بە کتێب و شیعر و چیرۆک و ڕۆمان بۆ ڕێککەوتبو. هەروا خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان، کە ئەو بەردەوام ئیشتیراکی هەبو. یەکێک لەوانە یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین (کوردستانی نوێ) بو. ئەوکاتە ئەو ڕۆژنامەیەش، هەفتانە و لە ڕۆژانی هەینییدا پاشکۆیەکی تایبەتی بۆ منداڵان و دنیا جوانەکەیان دەردەکرد، ناوی (پەریستان) بو.
من و (هیوا و هێمن)ی براشم، کە لە خۆم گەورەتر بون، هەفتانە بە تاسەوە چاوەڕێی ئەو نیشتمانە جوان و ئەفسوناوییەی پەرییان بوین. دواتر، بڵاوکراوەی تریش تایبەت بە جیهانی منداڵان، ڕەگەڵ کاروانی ڕۆژنامەنوسیی کوردیی کەوتن و، لەو دەمەی لە زۆر پێداویستیی دنیای منداڵییمان بێبەشبوین، شیعر و چیرۆک و وێنە و بابەتە ڕەنگاوڕەنگەکانیان، لەگەڵ کتێبی شیعر و چیرۆکی منداڵان (لەتیف هەڵمەت، کاکەی فەللاح، ... تاد)، تاڕادەیەک تینوێتییان دەشکاندین. لەوانە، گۆڤارەکانی (پەڕەسێلکە، پەپولە، هەنگ، جگەرگۆشەکان، ... تاد) بون. ئەوەی بیریشم مابێت، ئەوانەی لەو بڵاوکراوانەدا ناویان وەک سەرنوسەر یان سەرپەرشتیار و دەستەی نوسەران هاتبو، ئەمانە بون: (مەولود ئیبراهیم حەسەن، هەڵگورد عەبدولوەهاب، ئیدریس لاوە، یاسین قادر زڕگوێزیی، ... تاد).
هەر لەو سەروەختەدا، کە منیش وردە وردە تەمەنم هەڵدەکشا و خەریک بو قۆناغی (سەرەتایی)ی خوێندن بەجێبێڵم، لە تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان (یەکەمین تەلەڤزیۆنی کوردیی ڕاپەڕین)/ کەناڵی #سلێمانی#، کە پەخشەکەی دەگەیشتە #ڕانیە#ش، سەرەتا ئێواران ماوەی منداڵان هەبو، دواتریش بەرنامەیەکی جوان، کە لە پێشکەشکردنی (کیژێ ئازاد) بو. من بەردەوام تەماشای ئەو بەرنامەیەم دەکرد، بڕگەکانیم زۆر بە لاوە سەرنجڕاکێش بون.
خۆیشم، کە هەوڵی نوسینی شیعر و چیرۆکی منداڵانم دەدا، حەزم لە کاری ڕۆژنامەنوسیی بو (هاوینی ساڵی پێشتر لە خولێکی تیپی هونەری هەنگاو تایبەت بە هونەری ڕۆژنامەنوسیی بە سەرپەرشتیی ڕۆژنامەنوس حەسیب پشدەریی بەشداریمکردبو)، هەروا لە زوەوە بەهرەی وێنەکێشانیشم هەبو (با وردەکاریی حیکایەتی ئەمانە بۆ دەرفەتێکی دیکە بێت)، خەونم بەوەوە دەبینی ڕۆژێ لە ڕۆژان بەرنامەیەکی لەوجۆرە پێشکەش بکەم.
لە ماڵەوە دادەنیشتم، بە سودوەرگرتن لە بابەتی کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و نوسینەوەیان، بەرنامەی مبداڵانم ئامادەکرد، ئینجا کورسییەکم بەرامبەر مێزی تەلەڤزیۆنەکە دادەنا و سەیری شاشەی تەلەڤزیۆنە کوژاوەکە دادەنیشتم و دەستم بە پێشکەشکەشکردنی بەرنامەکەم دەکرد. ئیتر شیعر و چیرۆک و مەتەڵ و بابەتی جۆراوجۆرم دەخوێندەوە، هەروا نمایشم دەکرد.
ئەو نوسین و خوێندنەوە و نمایشە درێژەی کێشا، هەر ئەوەندەم زانی چەند بەرنامەیەکم بە بڕگەی جیاوازی منداڵان بە سودوەرگرتن لەو کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤارانە، دیارە بە نوسینی وتەی سەرەتا و پێشەکیی و پاشەکیی خۆم و نێوان بڕگەکان، ئامادەکردوە.
رێک 25 ساڵ لەمەوبەر، کۆتایی نیسانی 1995 بو، هێشتا تەمەنم نەببوە 13 ساڵ، تازە لە پۆلی یەکەمی ناوەندی کۆنمرەی وەرزی دوەممان وەرگرتبۆوە، خۆشبەختانە من بەخشراوی گشتیی (معفو عام) بوم، بۆیە یەکسەر دەرچوم بۆ پۆلی دوەم و ئیتر تاقیکردنەوەی سەری ساڵم نەما، دەرفەتی زیاتری چێژوەرگرتنم لە خوێندنەوە و یاریکردن و تەنانەت ئیشکردن هەبو لەو پشوەدا (هەوڵدەدەم لە کاتی تردا بیرەوەریی ئیشکردنم لە منداڵییدا بە تایبەت لە پشوی هاویندا بگێڕمەوە). ئەوکاتە، تەنها ساڵێک دەبو (رادیۆی دەنگی مەڵبەندی ڕاپەڕین) دامەزرابو (کە لە 1994/5/2 و لە ساڵیادی ڕاپەڕینی 2ی ئایاری 1982ی خەڵکی ڕانیە کرابۆوە)، کاک (عەبدوڵڵا تەها) کە یەکێک بو لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕادیۆیە و یەکەم بێژەری بو، لە بەختی مندا جگەلەوەی تێکەڵ و ناسیاوی کۆنمان بون، دراوسێ دوکانیشمان بون لە شەقامی (سەید عەلی)، بۆیە ڕۆژێک بە خەیاڵم داهات نمونەی بەرنامە ئامادەکراوەکانم پێشانی کاک عەبدوڵڵا بدەم و باسی هەندێ بەهرەی خۆمی بۆ بکەم، دواتریش شەرمنانە لێی بپرسم: ڕێگەدەدەن بەرنامەی منداڵان لە ڕادیۆکەتان ئامادە و پێشکەش بکەم؟
بۆ نا؟ بە خۆشحاڵییەوە. بەڵام دەبێ سەرەتا ڕەزامەندیی بەڕێوەبەری ڕادیۆ وەربگرین. ئەو بە هاندان و پشتگیرییەکی زۆرەوە، وەڵامیدامەوە.
زۆر شادمان بوم، هاوکات زۆریش دودڵ. ئەوکاتەم لێنەدەڕۆیشت. دەمگوت: دەبێ بەڕێوەبەر بەوە قایل بێ من بچمە ڕادیۆکەی و خەونەکەم لەوێوە بهێنمەدیی؟. ئاخۆ دەبێ خەڵکیش وەک ئەو بێژەر و پێشکەشکارانە گوێیان لە دەنگی من بێت؟ چەندین پرسیار و داخۆ و ئاخۆی دیکە...
بۆ ڕۆژی دواتر، زوتر لە ڕۆژان لە خەو هەستام و چاوەڕێی بابم بوم، تاکو بچینە دوکان و وەڵامی پرسیارەکانم وەربگرمەوە.
هەر لە دورەوە دوکانە گچکەکەی کاک عەبدوڵڵام دی بە داخراویی، کەمێک خەمبار بوم. ئاخر من چاوەڕێ بوم زو وەڵامم بدرێتەوە و ئیتر دەست بە بەرنامەکە بکەم!
دوای ماوەیەک هات و یەکسەر چومە لای. بزەیەکی کرد و گوتی: قسەم لەگەڵ کاک سەربەست جیهاد کرد، بیرۆکەکەی پێ باش بو، بەڵام ویستی خۆیشی لە نزیکەوە بتبینێ و دواتر دەنگ و خوێندنەوە و ئەداکردنیشت تاقیبکەنەوە.
منیش یەکسەر ڕامکردە لای بابم، ئەویش قایل بو. نەک هەر ئەوە بەڵکو زۆر هانیدام و زیاتر ڕەگی بڕوابەخۆبونی تێدا داکوتام. تەنها گوتی: خوێندنەکەت لەبیرنەچێ و، نەهێڵی هیچ شتێک کاریگەریی خراپی لەسەر دانێ.
ئیدی، بۆ پاشنیوەڕۆ، بە کۆمەڵێ کاغەزەوە، لەگەڵ کاک عەبدوڵڵا چومە ڕادیۆ و کاک سەربەست جیهاد و هەندێ لە کارمەندەکانم دیتن.
پێشتر، چەند جارێک کاک سەربەستم لە ماڵی خۆمان دیبو، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تریدا هاتبونە لای بابم. واتە لەگەڵ باوکمدا دۆستایەتییان هەبو. بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە، ڕۆژێ لە ڕۆژان بۆ تاقیکردنەوەیەک لەبەردەم ئەو پیاوە پرچ ماشوبرنجە چاویلکە لە چاوە خۆم دەبینمەوە.
ئەو، بەو تەمەنەی خۆیەوە، بەو پێگە کارگێڕیی و ڕۆشنبیریی و حزبییەی خۆیەوە زۆری بەخێرهێنام و گەلێک هانیدام.
راستییەکەی، ئێمە سەرەتا لە بەرنامە ڕۆژانەییەکەمان (رەنگاڵە) بڕگەیەکمان بۆ منداڵان هەبو، دواتر دو هەفتەیەک دەبێ کردومانەتە بەرنامەیەکی هەفتانە و شیرین (مەبەستی شیرین محەمەدی بێژەر بو) پێشکەشی دەکات، بەڵام کە تۆ بتوانی، ئەوا لەمەودوا تۆ پێشکەشی بکە. ئەو وایگوت.
وەڵا ئەگەر بەڕێزتان ڕێگەبدەن، نەک پێشکەشکردن، لە خۆم ڕادەبینم ئامادەشی بکەم. بە بڕوابەخۆبونێکی زۆرەوە، وەڵامم دایەوە.
بە بیستنی ئەمە، بزەیەک کەوتە سەرلێوی. بە کەمێک سەرسوڕمانەوە پرسی: باشە هێرش گیان، بەڵام چۆن؟!
منیش بێدودڵیی و وەستان، وەکئەوەی چاوەڕێی ئەو ڕستەیە بوبم، کۆمەڵە کاغەزەکەم خستەسەر مێزەکەی بەردەمی. فەرمو، ئەمە چەند نمونەیەکە، خۆم لە کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامەکانەوە ئامادەمکردوە. بەوپەڕی ڕێزەوە وامگوت.
یەکسەر دەستی بە خوێندنەوە کرد، تاڕادەیەک زۆربەی بڕگەکانی خوێندنەوە. قەڵەمە شینەکەی لە گیرفانی کراسە شینە کاڵەکەی دەرهێنا و هەندێ شتی ڕەشکردنەوە (کوژاندنەوە) و هەندێ شتی دیکەی نوسی. نەمزانی چییە. شەمیشم دەکرد لە شوێنی خۆم هەستمەوە و لە کاغەزەکان بڕوانم.
زۆر پێم باشە. زمانەکەشتم پێ جوانە. تەنها سەرنجێکم هەیە، ناوی بەرنامەکە با (جیهانی منداڵان) بێ، نەک (باخچەی منداڵان)، لە زۆربەی شوێنەکانیش گۆڕیم. وایگوت.
منیش، بە دەم وەرگرتنەوەی کاغەزەکان، بە گەرمیی سوپاسمکرد.
ئینجا گوتی: ئەوە لە توانای نوسین و ئامادەکردنت دڵنیابوین، بەڵام دەبێ بزانین دەنگ و خوێندنەوەشت چۆنە؟، دوایی بڕۆ لای حەبیبە (مەبەستی حەبیبە عەزیز بابانی دەرهێنەر بو)، بۆ ئەوەی تێستت بکات. ئەوەی گوت و لەگەڵ ئەو یەک دو کارمەندەی ڕادیۆ کە لە ژورەکە بون، دەستی بە گاڵتەوگەپ کردەوە.
هەمو بەرنامەکانی ڕادیۆی دەنگی مەڵبەندی ڕاپەڕین لەوکاتەدا ڕاستەوخۆ بون، بە دەگمەن بەرنامەی تۆمارکراوی هەبو. بەرنامەکانیش زۆربەیان یەکێک ئامادەیدەکرد و لەلایەن بێژەر و پێشکەشکارانی ڕادیۆوە دەخوێنرانەوە.
حەبیبە خان، کە دواتر بە ڕەسمیی بوە دەرهێنەری بەرنامەکەم، تێستیکردم. لە شوشەی دیواری نێوان ستۆدیۆ و کۆنتڕۆڵەوە کاک عەبدوڵڵا و چەند کارمەندێکی تریش تەماشایاندەکردم. سەرەتا دەست و لاق (قاچ)م دەلەرزین. ترس و شەرمم هەبو. بەڵام سوربونم لەسەر بەدیهێنانی خەونەکەم، باڵای بڕوابەخۆبونی بەرز و بەرزتر کردم. چەند جارێک چەند پەرەگرافێکی جیاوازم خوێندەوە. وردە هەڵەم هەبو، بەڵام بە گشتیی پێیان باش بو.
ئافەرین هێرش گیان، زۆر باش بوی، بەر لە پێشکەشکردنی هەر بەرنامەیەک، بڕگە و بابەتەکان چەند جارێک بخوێنەوە و پڕۆڤەی چاک بکە. کاک عەبدوڵڵا تەها ئاوا ئامۆژگاریی کردم.
راستەوخۆ بە دوای ئەویشدا، حەبیبە خان ڕوی تێکردم: دەستخۆش، لە خوێندنەوەدا پەلە مەکە و ئەگەر هەڵەشت کرد، ئاساییە، بڵێ ببورە و ڕاستی بکەوە.
سەعات هەشتی سەرلەبەیانیی یەکەم هەینیی دوای ئەوبرۆژە، یەکەم زنجیرەم لە بەرنامەی (جیهانی منداڵان) لە ئامادەکردنی خۆم، پێشکەشکرد. ئیتر وردە وردە ڕۆژەکانی تری هەفتە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرنامەی نوێ دەبوم، سەرەتا پێشانی کاک سەربەست جیهادی بەڕێوەبەرم دەدا، دواتریش کاک هەمزە گوڵانیی (کە دوای کاک سەربەست بوە بەڕێوەبەری ڕادیۆ)، ئەوانیش دڵسۆزانە سەرنجەکانییان پێدەگوتم. دواتر گوتیان ئیدی پێویستناکات بۆ ئێمەی بهێنی.
بەرنامەکە، چوە سەر ڕێڕەوی خۆی. هێدی هێدی گوێگری زۆری بۆ خۆی پەیداکرد. بڕگە و گۆشەی نوێم بۆ سەربارکرد. جار جار دیدارم لەگەڵ منداڵی زیرەک و بەهرەمەندیشدا دەکرد، بە تایبەت دوای تەواوبونی ساڵی خوێندن، بانگەوازمان دەکرد کە بێنە ڕادیۆ و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا سازدەکەین.
جا نەک تەنها لەنێو منداڵان، بەڵکو لەنێو گەورەساڵانیش بیسەری زۆری پەیداکرد، چونکە پاش ماوەیەک لە کاتەکەی لە نیو سەعاتەوە بوە سێ چارەگە سەعات، بڕگەیەکی پازدە خولەکییم لە کۆتاییدا بۆ زیادکرد بە ناوی (میوانداریی)، کە تێیدا چاوپێکەوتنم لەگەڵ خەڵکانی دیار و بە ئەزمون لە بوارە جیاوازەکاندا دەکرد تاکو بیرەوەریی شیرین و تاڵی منداڵییان بگێڕنەوە.
بڕگەکە، ڕێک بە ناو و ناوەرۆکەوە لاسایی بڕگەیەکی بەرنامەی منداڵانی (تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان) بو، بەڵام لە ڕاگەیاندنی بیستراو و ئێزگەیەکی ناوخۆیی (لۆکاڵیی) و بە میوانداریکردنی ئەو ئازیزانەی کە نەدەگەیشتنە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکە.
ئەوەی لەو گۆشەیەدا میواندارییم کردن، ئەم بەڕێزانە بون: (سەربەست جیهاد، مام تۆفیقی مەلا سدیق _رۆحی شاد_، د.خەسرەو مام قادر، م.عەلی حەمەد بەگ، مستەفا سەلیم، فەخری خان، ئیسماعیل ڕاجی، ئارارات ئەحمەد، حسێن مەحمود، ئەسعەد حەمەعەلی _رۆحی شاد_، ئاشتی حەمەعەلی، کاوە مام قادر، چیمەن محەمەدڕەشید، پەیمان خان، م. پەری مام ڕەسوڵ، م. ئیلهام، سەڵاح جەمال/ بانق، جەمال مەلا، حەمید عەبدوڵڵا، ئیبراهیم ناودەشتیی، عەبدوڵڵا تەها، هێمن عەبدوڵڵا، م. جەعفەر عەلی، م.محەمەد خەلیل _رۆحی شاد_، م.ئیسماعیل شێخ مستەفا، ئەحمەد بچکۆل، ئیبراهیم حەوێز، گوڵە خان، ئەرسەلان حەسەن، کاوسێن بابەکر، بەکر سدیق، ... تاد).
[ئەگەر ناوی کەسێکم بیرچوبێت، داوای لێبوردن دەکەم، چونکە ڕاستییەکەی، ئەرشیڤەکەم لە 31ی ئابی 1996دا فەوتا، لێرەشدا زیاتر پشتم بە یادەوەریی خۆم و هەندێ هاوڕێم بەستوە، بۆیە ئەوەی بیرم چو دەکرێ پێم بڵێن، تاکو زیادی بکەم.]
دەبێ ئەوەش بڵێم، زۆر سود و چێژم لە ئامادە و پێشکەشکردنی بەرنامەکە دەبینی. هەرچەند وەک خوێندکارێکی منداڵ لە شیرینیی خەوی ڕۆژانی هەینیی دەکردم، بەڵام زۆر تایبەت و خۆشەویست بو. بۆیە تا گەیشتمە قۆناغی (ئامادەیی)یش هەر خۆم پێشکەشم دەکرد، دواتر شەرمم دەکرد، پێموابو ئیتر گەورە بوم و نابێ چیتر دەنگی من لە بەرنامەیەکی منداڵانەوە ببیسترێ! ئینجا تەنها ئامادەمدەکرد و، منداڵێکی ژیکەڵە و وریا بە ناوی (مەبەست یاسین عوسمان) پێشکەشیدەکرد، کە خوشکەزای کاک هونەر جەلالی کارمەندی ڕادیۆ بو، دوای ئەویش منداڵێکی تری ڕۆحسوک و زیرەک بە ناوی (جوان ئەنوەر ڕەسوڵ) کە ئەویش لە خێزانێکی ڕۆشنبیر بو.
دیارە جگە لە بەرنامەکە، ڕادیۆ بە گشتیی بۆ پێگەیاندنی من قوتابخانە بو. ڕۆژانە یان چەند ڕۆژێک جارێک سەردانیم دەکرد. گوێم لە گفتوگۆ ڕۆشنبیریی و مەعریفییەکانی بەڕێوەبەر و کارمەند و میوانەکانی دەگرت. کتێبم لێی دەخواست. زیاتر لێیەوە فێری خوێندنەوە و تێفکرین بوم. هەربۆیە یەکێک لە کتێبەکانی خۆمم (میدیا و دەسەڵات) پێشکەشی ئەو ڕادیۆیە کردوە.
لێرەوە ڕایدەگەیەنم، خۆم بە قەرزداری هەر کەسێک دەزانم کە بە وشەیەکیش بوبێ لەو هەنگاوە سەرەتایەم و ئەزمونە گچکەیەم هاوکارییکردم. هەمو ئەوانەی دەستیانگرتم، هانیاندام.
د.خەسرەو مام قادر بەرپرسی ئەوکاتەی بەشی ڕاگەیاندنی مەڵبەند، بەڕێوەبەرە جیاوازەکان و تەواوی ستافی یەک لەدوایەکی ڕادیۆکە، ڕۆشنبیرانی ناوچەکە، ئەو میوانانەی دەهاتنە ڕادیۆ، باوکی ئازیزم (کە جگە لە پشتیوانییە گەورەکەی، زۆرجار لە هەندێ بڕگەی تایبەت بە یاریی و مەتەڵ و دەقی فۆلکلۆریی کوردیی کۆمەکی دەکردم)، دایکم، خوشک و براکانم، هاوڕێکانم بە تایبەت کاک سدیق عەلی.
هەروا بەڕێزان (ئەحمەد سەپان، ئەسعەد حەمەعەلی _رۆحی شاد_) ئەوکاتە دیداریان لەگەڵدا سازکردم و لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) بڵاویانکردەوە، هاندانێکی گەورە بو بۆ من.
ئێستاش شانازیی بەو ڕۆژانەوە دەکەم
دەیان بڕوانامە و وانە و کتێب و توێژینەوەی دیکەشم هەبن هەر (هێرش ڕەسوڵ)ەکەی بەرنامەی (جیهانی منداڵان)م، چونکە هەر سادەم، هەر خاکییم، هەر خوێندکارم، هەر هەوڵدەدەم و دەمەوێ زیاتر و زیاتر فێربم!
وێنەکانیش ئەوکاتەی کارکردنی ڕادیۆکەن، کە لە ئەرشیڤی کاک هێمن عەبدوڵڵای بێژەر و خۆمن.
1. وێنە تەنیاکە خۆمم لەبەردەم کتێبخانەی ڕادیۆ، ئەیلولی 1997.
2. وێنەی دوەم: هێمن عەبدوڵڵا/ بێژەر، سەربەست جیهاد/ بەڕێوەبەر، خۆم، ئەیلولی 1997.
3. ئەو وێنەیەی بە کۆمەڵین، تەنها من دانیشتوم، ڕۆژی 1996/5/26 لە ڕادیۆ (حەوشەی کۆمیتەی ڕانیە) گیراوە.
وەستاوەکان لە ڕاستەوە ئەم بەڕێزانەن: گەلاوێژ محەمەد/ دەرهێنەر، هەمزە گوڵانیی/ بەڕێوەبەر، شیرین محەمەد/ بێژەر، هێمن عەبدوڵڵا/ بێژەر، حەبیبە عەزیز بابان/ دەرهێنەر، سامڕەند/ بێژەر _رۆحی شاد_، عەبدوڵڵا تەها/ بێژەر
4. وێنەی چوارەم: 1998، بارەگای ڕادیۆ، ناو فەرمانگەی توتنی ڕانیە. لە ڕاستەوە: فاروق محەمەد/ بێژەر، بەهمەن هۆشیار/ دەرهێنەر، م. سەرکەوت بورهان/ ئامادەکار، هێمن عەبدوڵڵا/ بێژەر، سەردار ڕەزا/ دەرهێنەر، خۆم
5. وێنەی پێنجەم: 1998، سەیرانگای سەرئەشکەوتان، لە ڕاستەوە: خۆم، بەهمەن هۆشیار/ دەرهێنەر، م. ئارارات ئەحمەد/ نوسەر و ئامادەکار، مستەفای کارەباچیی/ تەکنیکیی، عەبدوڵڵا تەها/ بێژەر، م.حسێن مەحمود/ نوسەر و هەواڵساز، هێمن عەبدوڵڵا/ بێژەر، م.سەرکەوت بورهان/ ئامادەکار
ئەم بابەتە 1,976 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-06-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 19-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 19-06-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,976 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,331
وێنە 103,610
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,948
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!