הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,435
תמונות 105,223
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,720
Video 1,281
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
پەژاک: هێرشەکانی فاشیسمی تورکیا پاکتاوکاری گەلی کوردە
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەژاک: هێرشەکانی فاشیسمی تورکیا پاکتاوکاری گەلی کوردە

پەژاک: هێرشەکانی فاشیسمی تورکیا پاکتاوکاری گەلی کوردە
هێرشەکانی فاشیسمی تورکیا، پاکتاوکاری گەلی کوردە
هێرشێکی بەرفراوان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بە ڕێکەوتن لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و هێندێ لایەنی بەکرێگیراوی کوردستانی دەکرێتە سەر گەلەکەمان. شاڵاوێکی نوێی پاکتاوکاری لە شەنگال و باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستی پێکردووە. بێ گومان ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی کۆنسێپت و پلانێکی چەندلایەنە و جیهانیدا بەڕێوەدەچێ. هێرش بۆ سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە ئامانجی سڕینەوە و لەناوبردنێتی و تەنیا بۆ سەر لایەنێک یا خۆد تەڤگەرێک نییە. هەڵبەت ئەگەر بە وشیاریەوە هەڵس وکەوت نەکرێت، ئەو بابەتە دەتوانێ ببێتە سەرەتایەک بۆ شاڵاوێکی هەمەگیرتر لە گشتی کوردستاندا.
بەردەوام لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورددا، کە گەلەکەمان نزیکی ئازادی و ئامانجەکانی بووتەوە، وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بە تێکڕایی و لە چوارچێوەی کۆنسێپت و پیلانی هاوبەشدا هێرشیان هێناوەتە سەر بزووتنەوەکانی ئازادیخوازی گەلی کورد و هەوڵی لەناوبردنیان داوە. ئەمجارەش بە هەمان شێوە دەبینین کە ڕۆحی هاوپەیمانە کۆنەکانی دژی گەلی کورد لە جەستەی پەیمانی نوێدا زیندوو دەکرێنەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، خاوەن پرۆژەی نوێ عوسمانیگەریە لە هەرێمەکەدا و بە شوێن گەڕانەوەیە بۆ سنوورەکانی میساقی میللی لە هەنگاوی یەکەمدا و پاشان گەڕانەوەیە بۆ دەسەڵاتی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی و داژداری جیهانی ئیسلام. ئەو پرۆژیە بە هاتنە سەرکاری ئاکەپەوە دەستی پێکردووە و سەرەتا بە قۆرغکردنی دەسەڵات لە تورکیادا وەرێکەوت و ئێستا لە ئاستی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەدەستێنێ. نەبوونی هیچ جۆرە پرۆژەیەکی چارەسەرکەر لە لایەن هێزە هژمۆنەکانی جیهانی و ناکۆکی نێوانیان لەسەر دیزاینی نوێی هەرێمەکە، ئەو دەرفەتەی بە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان وەک تورکیا داوە کە هاوتەریب لە تەک پرۆژەکانی ئەوان، پلان و بەرنامەکانی سەرەڕۆیانەی خۆی بخاتە گەر و بێ هیچ بەربەستێک درێژە بە کاولکارییەکانی بدات.
جێگای ئاماژەیە کە تورکیا لە دۆخی ئێستادا وەک بەڕێوەبەر و کاربەڕێکەری پەرگالی جیهانی و ناتۆیە لە هەرێمەکەدا. لە هەموو بوارێکدا لە لایەن ئەو هێزانەوە پاڵپشتی دەکرێ و ئێمکان و دەرفەتی بۆ فەراهەم دەکرێت. بە مەرجێک کە پێشی لە زیادەخوازییەکانی ڕووسیا و لە ئاستێکی بەرین تردا پەیمانی شانگهای بگڕێ. ئەو ڕاستیە نابێ لەبیر بکەین کە دۆخی لاوازی ئابووری تورکیادا بێ یارمەتی و هاوکاری بەرەی ڕۆژئاوا بەڕێوەبردنی ئەو پلانە مومکین نییە.
هەر وەک دەزانرێ پێش دەسپێکردنی ئەو هێرشانە ترافیکێکی دیپلماسی لە ئاستی هەرێمەکەدا بەڕێوەچوو. هەم لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەمەر هەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک لە خاکی ئێراند و هەم چاوپێکەوتنی تاران و ئانکارا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەدا. لە هەمان کاتدا و پێش لەو دیدارە، سەردانی ڕایەداری میت هاکان فیدان بۆ بەغدا و چاوپێکەوتنی لەتەک کازمی بێ گومان بە ڕێکەوت نین. دیارە دەبێ بە سەر ئەوانەوە کەمپەینی شەڕی تایبەت لە هەمبەری تەڤگەری ئاپۆیی کە ماوەیەکی درێژە دەستی پێکردووە زیاد بکەین. هەمووی ئەوانە نیشاندەری ئەوەن کە پلانێکی یەکجار بەرفراوان و لە ئاستی جیهانیدا لەسەر تەڤگەری ئاپۆیی بەڕێوەدەچێ. بەشداری ئێران لەو پلانەدا مسۆگەرە. هەم بە شێوازی ڕاستەوخۆ وەک تۆپباران کردن و هاوکاری لەبواری زانیاریدا و هەم لە بواری کردنەوەی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی ئابووری. هەڵبەت دۆخی گەمارۆی ئابووری سەر ئێران و گەڕانی بە شوێن دەرفەتێک بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکان، زمینەخۆشکەرە بۆ هاوکاری ئێران لە پلانی پاکتاوکاری لەسەر گەلی کورد.
دەبێ کە قۆناغی یەکەمی ئەو پلانە ئاراستەکەی لە پ.ک.ک بێ. چونکە پ.ک.ک لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا هەم بە تێکۆشانی دیمۆکراتیک لە ئاستی تورکیادا و هەم بە بەڕێوەبردنی جەنگی گەریلایی لە سەدەی بیست ویەکەمدا؛ کۆسپ و لەمپەری هەری مەزنی لە پێش خەونەکانی داگیرکەری ئاکەپە داناو و لە هەمان کاتدا پەردەی لەسەر شانۆگەرییەکانی ئەو وڵاتە لادا. هەروەها لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پێشکەش کردنی مۆدێلی کۆنفێدرالیسمی دیمۆکراتیک و پێکەوەژیانی گەلان خەتی(هێڵی) سێیەمی بەرجەستە کردوە. ئەوەش بووەتە جێگای کین و تووڕەیی وڵاتانی ڕۆژئاوا و مسۆگەر بەشداریان لە پلانی لەناوبردنی بزووتنەوەی گەلی کورد. هەڵبەت لە ڕوانگەی ئەوان هیچ هێزێک بۆی نییە کە بەدەر لە پرۆژە و پلانی ئەوان بجووڵێتەوە. هەرگیز نابێ لەبیر بکری کە قۆناغەکانی دوایی ئەو پلانە بە بزووتنەوەی ئاپۆییەوە سنووردار نامێنێ و داوێنی هەموو هێزە کوردییەکان و گەلی کورد دەگرێ. لەبەر ئەوەش بەشداری کردنی هێندێ لایەنی بەکرێگراوی کورد و هێزی کوردستانی لەو پلانەدا، هەڵکەندنی گۆڕی خۆیانە بە دەستی خۆیان. واتە لەناوچوون یا پاکتاو کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان و تەڤگەری ئاپۆیی لەناوبردنی خەتی خۆڕاگری و بەرخۆدانە و بە گشتی توانەوەی گەلی کوردە. بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا پێکانی دوو نیشانە بە تیرێک. هەم بەڕێوەچوونی پرۆژەکانیان بە دەستی تورکیا و هەم لەناوبردنی خەتی بەرخۆدان لە هەرێمەکەدا. کە بووەتە جێگای ئۆمێد و فێرگەی شۆڕش بۆ گەلانی چەوساوە و بن دەستی جێهان. جێگای ئاماژەیە کە گەریلا لاپەڕەی زێڕینی لە بەرخۆدان تۆمار کردووە. بە دەیان جار هێرشەکانی هاوشێوەی تێکبردووە. بۆتە جێگای متمانە و پشت ئەستووری بۆ گەلەکەمان و بە مانای ڕاستەقینە هێزی پاراستنی گەلی کوردە. لەو دۆخەدا بێگومان گریلا جارێکی دیکە بە پاڵپشتی گەل ئەرتەشی تورک و هێزی پیلانگێر بە چۆک دادێنێ.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان کە بۆ خۆی بەردەوام بووەتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و هەری دوایی شەهادەتی هەڤاڵانمان لە ئاسۆس سەلمێنەری ئەو بابەتەیە؛ بە وردی چاوەدێری دۆخەکە دەکات و وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو هێرشە دڕندانەیە بۆسەر گەلەکەمان بە تایبەت گەلی ئێزیدی کە دەکرێ وەک فەرمانێکی نوێ بەناو بکرێ، خۆی بۆ هەموو جۆرە پێشهاتێک ئامادە دەکات. هەموو هێز و توانای بۆ بەرپرچدانەوەی ئەو هێرشانە لە بواری ڕێکخستنی و سیاسی دەخاتە گەڕ. لەهەمان کاتدا داودەکات لە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان کە بێ دەنگ نەبن لەهەمبەر ئەو هێرشانە و هەڵوێستی کرداریان هەبێت سەبارەت بەو قەیرانەی کە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەخاتە مەترسی لەناوچوونەوە. هەروەها لە هەموو چالاکانی مافی مرۆڤ و ئاشتی دەخوازێ کە بۆ ڕاوەستاندنی ئەو ئاگری شەڕە تێکۆشان بکەن. #پژاک# داوا دەکات لەو هێز و لایەنانەی کە جێگە دەگرن لەو پلانە قیزەونە ی داگیرکەراندا، پێداچوونەوە بکەن بە ئاکاریاندا و دەست لە بەکرێگیراوی هەڵگرن و بێنە بەرەی گەلەوە. لەو قۆناغەدا زیاتر لە هەموو لایەنەکان، گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان پێویستە وەک هەمیشە هەڵوێستی بەرزەی نەتەوەیی نیشان بدا و شەقامەکان بکەنە مەیدانی خۆپێشاندان.
لە کۆتاییدا جارێکی تر ئەو هێرشە فاشیستیانەی دەوڵەتی تورکیا و بەڕێوەبەرانی ئەو پیلانگێڕییە و بەشدارانی جیهانی و هەرێمی و کوردستانی شەرمەزار و ئیدانە دەکەین.
#18-06-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,802
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 2
מפלגות וארגונים
תאריכים ואירועים
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( بەناز جۆڵا ) על 18-06-2020
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 18-06-2020
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 18-06-2020
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 1,802
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 516,435
תמונות 105,223
ספרים 19,086
קבצים הקשורים 95,720
Video 1,281
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.25 2!