🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
📕 چیرۆکی دوو شار
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 چیرۆکی دوو شار
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر نینا (ناهید ئەحمەدی) گەیشتە دەستمان. هەڤاڵ نینا هەتا دوا چرکەی ژیانی وەک ژنێکی تێکۆشەر دەستی لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی کوردو کوردستان بەرنەدا.
هەڤاڵ
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
عەتا کەریم
پرسی کەرکوک لە جیاتی ئەوەی ببێتە شەڕی بەدەستهێنانەوە و وەرگرتنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، ئەوا زیاتر لە 18 مانگە یەکێتیی و پارتی شەڕی سیاسیی حزبی لەسەردەکەن، شەڕێکە لە نێوان دوو
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📖 ئەوانەی ئازادن، ئازادیخوازن | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئەوانەی ئازادن، ئازادیخوازن
نوسینی: جەلال بەرزنجیجەلال بەرزنجی
دکتۆر ئەرکان مەنوچەر لە وتارێکیدا، بە ناوی (زمانی دووەم لە عێراق و کەنەدا) کە رۆژی 03-05-2020 لە ماڵپەڕی رووداو بەشی بیروڕا بڵاویکردووەتەوە، باس لە زمانی دووەم لە کەنەدا و عێراق دەکات. هەڵبەتە کەنەدا نموونەیێکی سەرکەوتووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ زمانی دووەم، دەکرێت ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت سیستەمی فیدراڵی پیادەبکەن، سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرن.
دکتۆر مەنوچەر بابەتێکی هەستیاری وروژاندووە، دەستخۆشی لێدەکەم، بەڵام لە پەرەگرافی نۆیەم لە وتارەکەیدا دەڵێت لە هەموو بڵاوکراوە و راگەیاندن و دامەزراوەکانی فەرەنسا کە سەردانیان دەکەیت بە هەردوو زمانەکان خزمەتگوزارییەکان بەردەستن. رەنگە ناو هێنانی فەرەنسا هەڵەیێکی تەکنیکی بێت، من ساڵانێکە لە کەنەدا دەژیم، دەزانم مەبەستی کەنەدایە، فەرەنسا لە هزرم دەکەمە کەنەدا، بەڵام رەنگە ناڕوونییەک بۆ ئەو خوێنەرانە دروستبکات کە شارەزاییان لەسەر سیستەمی حوکم لە کەنەدا نەبێت، بۆیە حەزدەکەم هەندێک وردەکاریی دیکە لەسەر گرنگیی ئەو بابەتە پیشان بدەم.
لە کەنەدا سێ دەسەڵات هەیە؛ فیدراڵ، هەرێم و شارەوانی، بۆ شارەوانی و هەرێم نا، بەڵام ئەگەر کەسێک بیەوێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ هەر لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران، وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەکان، وەزارەتی کۆچ، رەگەزنامە، خزمەتگوزاریی کەنەدا، وەزارەتی بەرگری، پاسەپۆرت، باجی سەر مووچە (تاکس) کاربکات، دەبێ لە تەک زمانی ئینگلیزی، فەرەنسییەکەیشی رەوان بێت، جگە لەوانەش هەتا ئەو فۆڕمانەی پەیوەندییان بە ئیشوکاری ئەو شوێنانەی لە سەرەوە ناوم هێنان هەیە، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسین. لە پرسگەی ئەو دائیرانە بە (هەڵۆوی ئینگلیزی و بۆنگیۆ)ی فەرەنسی پێشوازی لە خەڵک دەکرێت. لەکەنەدا، خەڵکەکە و حکومەت رێز لە فرە کولتووری و جیاوازییەکان دەگرن، نەک هەر زمانی نەتەوەی دووەم، بگرە ئەو کۆچبەر و پەناهەندانەی کە کەنەدا دەکەنەوە ماڵی نوێیان، لەبیرنەکراون، دەتوانن قوتابخانە بکەنەوە و منداڵەکانیان زمانی دایکیان بخوێنن.
International heritage language سەنتەرێکی گەورەیە لە هەرێمی ئەلبێرتا، کار لەگەڵ ئەو سەنتەر و ناوەندە ئەتنیکیانە دەکات کە کار لە بواری خوێندنی زمانی دایک دەکەن.
لە ساڵی 2001 ئەو کات سێ ساڵ بوو لە کەنەدا بووین، کە زانیم دەرفەتی ئەوە هەیە زمانی دایک بخوێندرێ (کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردی - کەنەدیم دامەزراند و رەزامەندی کردنەوەی قوتابخانەی زمانی کوردیم لە شارەکەمان بۆ منداڵەکانی رەوەندی کوردی کە زمانیان لەژێر هەڕەشەی لەبیرچوونەوەیە کردەوە. کار و چالاکییە کولتوورییەکانی سەنتەرەکەمان لە هەرێمەکەمان لە 2001 خەڵاتی (رایز ئەوار)ی بردەوە. سەرەتا کوردەکان بە گەرموگوڕییەکی بەرچاو منداڵەکانیان دەهێنا، بەڵام بەداخەوە دوای وردە وردە بە بیانوی نەبوونی کات، بۆ هێنان و بردنی منداڵەکانان، ساردبوونەوە. رۆژی واهەبوو دایک و باوکەکانیان منداڵەکانیان درەنگ دەهێنا، یان دەبووایە یەک دوو کاژێر دوای تەواوبوونی دەوام، چاوەڕان بم تا دێن منداڵەکانیان دەبەنەوە، من بەوە رازی بووم، بەڵام بەداخەوە وای لێهات بەتەواوی پاشەکشەیان کرد، ئەوەش بووەهۆی داخستنی قوتابخانەکە.
لەباڵەخانەێیک بووین، منداڵانی رەوەندی رۆمانی و سربیش لەوێندەر دەوامیان دەکرد، دایک و باوکەکان رۆژانە پێش دەوام منداڵەکانیان دەهێنان، پێش تەواوبوونی دەوام بەدوایاندا دەهاتن، ئێستا هەردوو زمان ئەندامن لە International heritage language
ساڵی 2011 زانکۆی ئەلبێرتا لە کەنەدا لێکۆڵینەوەکی مەیدانی لەسەر ئەو منداڵانە کرد کە دوو زمان دەزانن، ئێمەش لەو لێکۆڵینەوەیە بەشداربووین، لە ئەنجام دەرکەوت ئەو منداڵانەی دوو زمان دەزانن، توانای فێربوون و رستە دروستکردنیان زیاترە لەوانەی تەنیا یەک زمان دەزانن.
بەراوردەکە لەسەر کوردی عێراق و فەرەنسیەکانی کەنەدایە، لە دوو سیستەمی فیدراڵی، بۆیە دەبێت بزانین بۆ ئەو ئەزموونە لە کەنەدا سەرکەوتووە و لە عێراق نیوەچڵە؟ لەسەرەوە ئاماژەمان بەوەدا کەنەدا رێز لە فرە کولتووری دەگرێ، بەڵام خاڵێکی دیکە کە بە لای من زۆر گرنگە، ئەویش؛ شانازی کردنی کیوباکیەکانە بە زمانی دایکیان کە فەرەنسیە، لەو هەرێمە، ئەگەر بە ئینگلیزی قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت، زمانی یەکەمی فەرەنسی بێت، یەکسەر بە فەرنسی وەڵامت دەداتەوە. بەڕای من ئەو هەڵوێستە ناچێتە خانەی رەگەزپەرستی، بەڵکو پەیامەکە تیایدا دەڵێن فەرەنسی زمانی دووەمی فەرمی کەنەدایە، هەق وایە بیزانیت بەڕەی خۆتی پێ لە ئاوێ بپەڕێنیتەوە بە هێزی کیوباکیەکان لە لایەک و دیموکراسیەتی کەنەدا، لەلایەکی دیکە وایکردووە ئەو ئەزموونە سەرکەوتوو بێت تائێستا زۆر لە سەرۆکوەزیرەکانی کەنەدا خەڵکی کیوباک بن.
بەڵام کورد وانییە، ئێستا دەیان هەزار ماڵی عەرەب لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانن، هەموومان دەزانین کورد بەوە ناسراوە کە رێزی بێگانە دەگرێت، بەڵام لە لایەکی دیکەوە وەک بڵێی زمانی عەرەبی وەک زمانی دەسەڵاتێکی داگیرکەر کاریگەریی دەروونی لەسەر مرۆڤی کورد بەجێهێشتبێت، کورد هەوڵدەدات خۆی فێری عەرەبی بکات. ئەگەر لە کۆڵانێک یەک ماڵی عەرەب هەبێت، هاوسێ کوردەکانی بە زمانی عەرەبی قسەی لەگەڵ دەکەن، هەندێک بەنگلادیشی و نیپاڵی دوای ئەوەی سێ چوار ساڵ لە کوردستان دەمێنەوە فێری زمانی کوردی دەبن، بەڵام عەرەبی وا هەیە 20 ساڵ لە کوردستانە لە وشەی کاکە کە لە زمانی ئارییەکان وشەکی زۆر پیرۆزە، مانای (زانای سەر عاردی) دێت، بەڵام ئەوان زۆرجار بۆ سوکایەتی پێکردن بەکاری دە هێنن.
بە بێوەرگرتنی رای کورد، لە پەیمانی سایکس-پیکۆ کوردستان و عێراق لکێندراوە، لەکاتی دامەزرانی دەوڵەتی عێراق، دەستوورەکەی لەسەر بنەمای فرەکولتووری یان فیدراڵی دانەنراوە، رژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە وێرانکردن و داگیرکردنی کوردسان بەردەوام بوون. زۆرینەی عەرەب زمان و کولتووری کوردیان پێ هەرس ناکرێت، بڕوایان بە فرە کولتووری نییە، هەوڵ دەدەن کولتووری کوردی لەناو کولتووری خۆیاندا بتوێنەوە. ئەو سیاسەتەیشیان دەچێتە خانەی سڕینەوەی کولتوور. بە درێژای ساڵەکان ئەو سیاسەتە دووبارە بووەتەوە و وایکردووە تۆوی رق و سیاسەتی رەگەزپەرستی لەناو دەروونی زۆرینەی نەتەوەی داگیرکەر بچێنرێت. بەداخەوە، ئەو عەقڵیەتە دوای سەدامیش لای زۆربەیان ماوە، وەک دکتۆر ئەرکانیش ئاماژەی پێی داوە، زمانی کوردی هەر بۆ ناو لەسەر پاسەپۆرت و تابلۆی سەر باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق نووسراوە، بەڵام لەراستیدا لە کەرکوککەرکوک تێناپەڕێت، بۆ وەستان دژی ئەو سیاسەتە شۆڤێنییانەی بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لێپسراو و پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق کەمتەرخەمن.
دروستبوونی دەوڵەتی کەنەدا جیاوازە لە 01-07-1867 کە پێی دەڵێن رۆژی کەنەدا، چەند هەرێمێک بە ئارەزوومەندانە، لەسەر بنەمای فیدراڵیزم یەکیان گرت و کەنەدایان پێکهێنا.
جگە لەو خاڵانەی لە سەرەوە باسم کردن، هەرچەندە عەرەبی عێراق باڵادەستن و بەهۆی عەرەب بوونیان ناچەوسێنرێنەوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا تاک ناتوانێت را هێنان لەسەر ئازادییەکانی خۆی بکات. زۆرینەیان بەندی دەستی مەزهەب، رەگەزپەرستی، چەندەها کۆت و کۆمەڵایەتی، کولتوور و عەشائیرین. ئازادی ئافرەت، ئازادی رادەربڕن و مافی مرۆڤ لە عێراق نەدۆزراوەتەوە. ئەوەی بۆخۆی ئازاد نەبێت، ئازادی رەوای ئەوانی دیکە نابینێت. لەو دەمە قسەکی نێڵسۆن ماندێلام بیرکەوتەوە، دوای 29 ساڵ زیندانیی ژێر حوکمی ئەپارتایت، پێی دەڵێن؛ تۆمان ئازاد کرد، دەتوانی بڕۆیت.
ئێوە ئەو توانایەتان نییە، ئازادی بدەنە من، ئەوە وەڵامی ماندێلا بوو.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-06-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-05-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەلال بەرزنجی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-05-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 15 2020 5:15PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 15 2020 6:58PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 15 2020 6:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 276 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
  📖 تۆڵە 2
  📖 خەونەکانی کەژاڵ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574