بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا محەمەد بەحرکەیی پێشمەرگە و تێکۆشەر و خاوەنی خەباتی شەست ساڵە و دۆستی دێرینی سەرۆک #مام جەلال# مان پێگەیشت. بۆ ئەو خەمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
مەلا محەمەد بەحرکەیی، کەسایەتییەکی تێکۆشەری #هەولێر# بوو کە مەشخەڵی کوردایەتی لەو شارە هەڵکرد و ڕێنیشاندەری دەیان گەنج و لاو بوو بۆ خەباتی کوردایەتی. بۆ ئەم کۆستە، خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین و ڕۆحی کۆچکردووش بۆ هەمیشە شادبێت.
سەرۆکایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#15-06-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,010