تیرۆریستان وتاریک پەرستانی دژ بە مرۆڤایەتی، لەکردەیەکی تیرۆریستیدا، دڕندانە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دارا ومێرخاس لە شارۆچکەی #خانەقین#، لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیلی کاکەیی شەهید وبریندار بوون، لەکاتێکدا کە ئەم تاوانە قێزەونە مەحکوم وشەرمەزاردەکەین، بەم بۆنە خەمهێنەرەوە پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەواده و بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین و هاوبەشی خەم و ئازاری قووڵیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئە نجامدانی ئەم جۆرە تاوانکاری و تۆقاندنەش کە خەڵکی سیڤیلی تیا دەکرێتە ئامانج، جگە لەوەی وورە و ئیرادەی گەلەکەمان بەهێزتر دەکات، دەیسەلمێنێت کە دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیان تەنها کردەی ترسنۆکانەیان لەدەست دێت و هەرگیز ناتوانن بەم کردەوانەیان گۆڕانکاریی هەمیشەیی لە دیمۆگرافیای ناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان بکەن.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
#14-06-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,852