Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پ
👫 عیدۆ بابا شێخ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 پژاک بۆ قاسم ئەنگین؛ خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و ئامانجی شەهیدان، ئەرکی وڵاتپارێزیە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پژاک بۆ قاسم ئەنگین؛ خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و ئامانجی شەهیدان، ئەر...
لە کەسایەتی شۆڕشگێری گەورە هەڤاڵ قاسم ئەنگینقاسم ئەنگیندا یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەینەوە و هێرشی سەر گەلی کورد، شەڕڤانشەڕڤانانی ئازادی کە بە دەستی رژێمی داگیرکەری تورک و هاوکارە خایینەکانی ئەنجام دەدرێن، بە توندی شەرمەزار دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە لێپرسینەوە لە هەر جۆرە توندوتیژی، تاڵان، قڕکردن و زوڵم یەک بە یەک دەکەینەوە و ئێمەش وەک پژاکپژاک وابەستەبوونی خۆمان بە ڕێگای شەهیدانی ئازادی و داواکاری و ئامانجەکانی دووبارە دەکەینەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری هێزە خایین و نۆکەرەکانی لەم ساڵانەی دواییدا لە باشووری کوردستان هێرشەکانی لەبەرانبەر شۆرشگێرانی ئازادی زیاد کردووە و لەو نێوەندەدا گوندەکانی باشووری کوردستان بۆردومان دەکات و کەسانی مەدەنیش شەهید دەکات، جۆگرافیای کوردستان تاڵان دەکرێت و زیان بەر گەلەکەمان دەکەوێت. ئەوەش بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردنی داگیرکەری فاشیزمی دەوڵەتی تورک. لە باکووری کوردستان دەوڵەتی فاشیست بەهۆی بەرخۆدان و تێکۆشانی گەورەی گەریلا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە هاتووە، سیستمی سیاسی و ئابوری تورکیا لەناو قەیران و گێژاوێکی قوڵ دایە. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا، تورکیا لە هەرێمەکە لەسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان هەوڵی داگیرکردن دەدات. ئەو هێزەی لەبەرانبەر ئەم فاشیزمە دەوەستێتەوە گەلی کورد و پێشەنگەکانی ئازادین. لە لایەکەوە دەیەوێت شۆرشی ئازادی گەلان لە ڕۆژئاوا لەناوبەرێت، بەو هۆیەشەوە هاوکاری قێزەون لەگەڵ هێزە نێنەتەوەییەکان دەکات و چەتە دڕندەکانی کە خۆی پەروەردەی کردووە لە هەرێمی کوردان جێگیر دەکات و هەموو ڕۆژێک قڕکردن ئەنجام دەدات. لە لایەکی ترەوە لە باشووری کوردستان دەستکەوت و میراس و کۆکراوەکان کە بە خوێنی هەزاران شەهید بەدەستهاتوون، بەهۆی نزیکایەتی هاوکاری و نۆکەری هێزە کوردیەکان لەناو دەبات. دەیەوێت هێزە کوردیەکان بێنێتە ڕووبەڕووی یەکتری و ئاگری شەڕی ناوخۆی خۆش دەکات. لە هەرێمی ئاسۆسی سەر بە ماوەتی سەر بە سلێمانیسلێمانی لە 26ی ئایاردا هێرشێک لە لایەن فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا دوو هەڤاڵی گەریلای یەرەکەمان و 3 وڵاتپارێزمان شەهید بوون. ئەم هێرشەی پیشانیدا کە ئامانجی فاشیزمی تورک بە تەنها گەریلاکانی پەکەکەپەکەکە نییە و هەموو کوردێکی ئازادخواز و تێکۆشەری کردووەتە ئامانج.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان چۆن لە سەردەمی هێرشەکانی داعشداعشدا خاکی پیرۆزی نیشتیمان و گەلی کورد و هەرێمەکەیان پاراست و خاوەنداریان لێکرد، بە هەمان بڕوا و تەئکیدکردنەوە و جۆش و خڕۆشەوە لە ناو بەرخۆدانی گەورەدا جێی خۆیان دەگرن و بۆ ئەوەی بستێک خاکی وڵات لەناو پەنجەکانی قێزەونی داگیرکەران دە نەمێنێت، تێکۆشانیان تا سەرکەوتن بەردەوام دەکەن. دەبینرێت کە هەلی باشووری کوردستانیش ئاگاداری بەها گرانبەهاکانی گەریلاکانی ئازادیداتە. گەریلا وەک پارێزەری ئاسایشی خۆیان دەبینن و لە بەرانبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک هەڵویستێکی شەرەفمەندانەی بەرخۆدێن پیشان دەدەن. بەڵام پێویستە ئەم تێکۆشانە بگاتە ئاستێک کە کۆتایی لە بارەگا و ناوەندە سیخۆڕیەکانی میتی تورکیای فاشیست بهێنرێت.
هەروەک چۆن لە ڕووداوەکانی پێشوودا، لە رووداوی شەهیدانی ئاسۆسدا بەرپرسانی هەرێمەکە بێدەنگ بوون و وڵامی هیچ بانگەوازێکیان نەدایەوە و چاوەکان و گوێکانیان بەرانبەر داواکاری گەل و ڕێکخراوەکانی ئازادیخواز داخست. بەڵام پێویستە ئێدی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەگەر لە ئێستا بەدواوە هێزەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق لە بەرانبەر ئەم هێرشانە و داگیرکەری تورکیا بێدەنگ نەبن، ئەم بێدەنگیە قبوڵ ناکرێت و وەک هاوکاریکردن لەقەڵەمدەدرێت. بۆیە سەرەتا هێزەکانی باشووری کوردستان، پارت و ڕێکخستنەکان پێویستە خاوەن هەڵوێست و وڵام بن. بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و بۆ ئەوەی ڕووداوی تیرۆر لە باشووری کوردستان دووبارە نەبن، دەوڵەتی تورک لە خاکی باشووری کوردستان دەربکەن.
هەڵوێست و نزیکایەتی دەوڵەتی ئێرانیش لەو ڕووداوانە جیا نییە و لە ناو هەموو پلانێکی دژی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورددا جێی خۆی دەگرێت. ئەو کردەوانە لە کەسایەتی زیندانی سیاسی کورددا دیار بوو. لەم ڕۆژەی دواییدا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانەکانی ئێران دڕندەیی ڕژێمی ئێران جارێکیتر پیشاندا. دوای دوورخستنەوەی زەینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی بۆ زیندانی قەرچەک وەرامین و تووشبوونی زیندانی سیاسی کورد و زیندانیانی سیاسی تر، ڕای گشتی ناڕەزایی دەربڕی. پژاک ئەم دۆخە وەک دۆخێکی نامرۆڤی دەبینێت و پێویستە دەوڵەتی ئێران بە زوترین کات بۆ دەرمانکردن و ئازادکردن ئەو هەڤاڵانە دەست بەکار بکات. هەروەها هەموو ڕێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕای گشتی بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی کە لە دۆخێکی نالەباردان، دەست بە هەوڵدان بکەن.
هەروەها هەموو گەلەکەمان، گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خاوەنداریکردن لە بەها، بیرەوەری و بەرخۆدانی زیندانیان لە هەر چوار بەشی کوردستان و ئامانجی شەهیدان، ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان جێبەجێ بکەن. هەڤاڵ قاسم ئەنگین لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا خاوەند ڕەنج، وزە و بەرهەمێکی زۆر گەورەیە. لە هەموو ساتەکانی ژیانی خۆیدا باسی لە خۆشەویستی و وابەستەبوونی خۆی بە خاک، مێژوو و ڕاستی وڵاتەکەی دەکرد. ئێمەش لە هەموو گۆرەپانەکانی تێکۆشاندا بە وابەستەبوون لەسەر ڕێچکەی شۆڕشگێر و فەرماندە قاسم ئەنگین، ئەرکی خۆمان کە کوردستانێکی ئازاد و یەکێتی نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتە جێبەجێ دەکەین.
10-06-202010-06-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-06-2020
✌️ شەهیدان
1.👁️قاسم ئەنگین - ئیسماعیل نازلیکول
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-06-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jun 10 2020 11:08AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2020 11:10AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2020 11:10AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 392 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 المذکرة في التجوید به ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چۆتە حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوەو کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. وە دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزوتنەوەی ئازادیخوازانی کورد
بەهادین نوری
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێ.
ناوبراو لە کەشێکی گووماناویدا لە دوایی 4 رۆژ بێ سەروشوینی لە رێکەوتی 01-12-2016 تەرمی شوکری ئامێدی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەنزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,608 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574