ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین سەبارەت بە مردنی هاووڵاتییەک لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین
ئەمڕۆ سێشەممە بەرواری 962020 کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵی دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتیی
ڕانیەڕانیە و بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستییەکان، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ئافرەتە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەداخەوە کەسوکارەکەشی لە دەرەنجامی ئەو حاڵەتەدا هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر ستافی نەخۆشخانەکە ئەنجامداوە و پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیان داوە، تەنانەت زیانیان گەیاندووە بە بەشێک لە پێداویستییەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
لێرەشەوە داوا لە هاووڵاتییانی ئازیز دەکەین کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای خراپیی دۆخی دارایی و دواکەوتنی مووچەکانیان، شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاووڵاتییان بەردەوامن، پێویستە ڕێز لە ماندووبوونیان بگرین، نەوەک کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجامبدرێت.
هیواخوازین کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری خانەوادەکەشیان بدات.
09-06-202009-06-2020