محەمەد پەرویزی، خەڵکی کامیارانە لە پارێزگای #سنە# لە بەرنامەیەکی پڕ بینەری میدیای ئێراندا، مەقامێکی بە ناوی نیشتمانم بیرت دەکەم لەبارەی قوربانییانی #هەڵەبجە# و ئەنفالەوە گوت و سەرنجی لیژنەی داوەران و بەشداربووانی بۆ لای ئەو نەهامەتییانەی بەسەر کورد لە باشووری کوردستان هاتوون، ڕاکێشا.
پەرویزی ئاوازەکەی پێشکەش بە قوربانییانی هەڵەبجە و ئەنفال و ئەو فڕۆکەوانە عێراقییە کرد کە ئامادەنەبوو خەڵکی هەڵەبجە بۆردوومان بکات و بەهۆی ئەو هەڵوێستەیەوە لەسێدارە درا. بە مەقامی کوردی هەمووانی بردە دونیای خەیاڵەوە، بە ڕیتمە خێراکەشی هەستیانی جووڵاند. پەرویزی بۆ قۆناخی داهاتووی بەرنامەی سەردەمی نوێی ئێران سەرکەوت و دەیان ملیۆن هاوسۆز لە تەلەفزیۆن و تۆڕەکان هەواداری ئەون.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,162 gånger