🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
✌️ شەهیدان
لەیلا قاسم
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📖 درامای رەباب، هەوڵێکی هونەری جوان بۆ پیشاندانی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

درامای رەباب، هەوڵێکی هونەری جوان بۆ پیشاندانی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان
نووسینی : ئەردەڵان عەبدوڵڵائەردەڵان عەبدوڵڵا
هەمیشە زمانی هونەر لە هەموو زمانەکانی تر، کاریگەرتر و ئاسانترە، لەهەمانکاتیشدا دەتوانێت بچێتە هەموو ماڵێکەوەو کار لە هەست و نەستیان بکات. تراژیدیای کوردە فەیلییەکان یەکێکی ترە لە تاوانە دڕندەو نامرۆییەکانی رژێمی فاشیستی بەعسی سەدامی، سەرو ملیۆنێک هاوڵاتی کورد، بە بڕیارێکی نامرۆڤانەی سەرۆک، لە شەو و رۆژێکدا لە ماڵ و حالی خۆیان دەردەکرێن و دەست بەسەر سەرەوت و سامانیشیاندا دەگیرێت و مامەڵەی تاوانباری جەنگیان بۆ دەکرێت، ئەمەش لەکاتێدا ئەم خەڵکانە بچووکترین تاوانیان بەرامبەر بەم رژێمە نەکردووە، تاکە تاوانیان ئەوەیە کە کوردن و سەر بە مەزهەبی شیعەن، ئەمەش لە دیدی فاشیستە بەعسییەکانەوە گەورەترین تاوان بوو.
بەداخەوە ئێمەی کورد زۆر کەم هەوڵمانداوە کە ئەم تاوانە گەورەیەی بەعس بە جیهان بناسێنین، نەک ئەوە تەنانەت نەوەی نوێش زانیاری لە بارەی کێشەی کوردە فەیلییەکانییەوە نییە، ئەمەش دووبارە هەڵەیەکی گەورەی پارتە کوردییەکان و حکومەتی هەرێمە کە نەیتوانییوە چ لەرێگەی سیستەمی پەروەردە و چ لە رێگای کتێب و چالاکی رۆشنبیرییەوە، نەوەی نوێ بە تاوانەکانی رژێمی سەدامیان ئاشنا بکات، هەرئەمەش وایکردووە کە بەداخەوە بەشێکی نەوەی نوێ، نەک دژی رژێمی بەعس بن، بەڵکە هەندێکیشیان جۆرە سۆزێکیشیان بۆی هەیە.
لەماوەی پێشوودا بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە کەناڵە کوردیی و عەرەبییەکانیش کۆمەڵێک درامایان پەخش کرد، یەکێک لەو درامایانە کە هەر لە سەرەتاوە سەیرم کرد و مایەی سەرنج بوو لام، زنجیرە درامای رەبابدرامای رەباب بوو، کە کەناڵی کوردسات پەخشی دەکرد و کاری دۆبلاژی بۆ کرد بوو.
تراژدیای کوردە فەیلییەکان:
زۆر نەتەوە لە رێگەی درامای تەلەڤزیۆنی یان فیلمەوە هەوڵیانداوە باسی مێژوو یان تراژیدیاکانی خۆیان بکەن، خەڵکێکی زۆر لە رێگەی فیلمی ستالینگرادەوە ئاشنایی پاڵەوانێتی و قارەمانی گەلی رووسیا بوون لەکاتی جەنگی دووەمی جیهانیدا. خەڵکێکی زۆر لە رێگەی فیلمی عومەر موختار کە لە نواندنی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەنتۆنی کوینبوو، ئاشنایەتیان بە خەباتی رەوای گەلی لیبیا پەیدا کردووە. جوولەکەکان لەرێگەی فیلمەوە توانییان جیهان بە تراژیدیاکانیان ئاشنا بکەن، لە هەمانکاتیشدا دڵڕەقیی و نامرۆڤی رژیمی هیتلەریشیان پیشانی جیهان داوە. بەداخەوە ئێمەی کورد لەمەدا دواکەوتووین و نەمانتوانییوە هونەرە جوانەکان بۆ ناسینی خۆمان بەکاربهێنین.
درامای رەباب باسی تراژیایدی کوردە فەیلییەکان، بەراستی ئەم درامایە بەشێوەیەکی هەقیقی باسی رووداوەکانی ژیانی خەڵکی بێتاوانی کوردە فەیلییەکان دەکات، کە چۆن بەبێئەوەی بزانن بۆچی و لەبەر چی، رژێم لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەریان دەکات و رەوانەی سنووری ئێرانیان دەکات. بەراستی ئەم درامایە زۆر بە جوانی توانییویەتی مەبەستی سەرەکی دراماکە بگەیەنێتە دیدی بینەران، لەهەمانکاتیشدا دڕندەیی رژێمی بەعس پیشان بدات.
دڕندەیی رژێمی بەعسی فاشیستی:
خاڵێکی گرنگی تر بەلای منەوە پیشاندانی رووی هەقیقی رژێمی بەعسی سەدامی بوو، بەداخەوە بەهۆی خراپی سیستەمی حوکمڕانی ئێستای کوردیی و چالاکی بەردەوامی بەعسییەکان، خەریکە دووبارە رووی قێزەون و خوێناوی بەعس لای نەوەی نوێ جوان دەکەن. ئەم درامایە هەوڵیداوە رووی هەقیقی رژێمی بەعس پیشان بددات، کە ڕژێمێکە لەسەر بنەمای ترس و تۆقاندن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، دیکتاتۆری، گەندەڵی، ناهەقی و ستەمکاری دامەرزاوە. لە رێگەی ئەم درامایەوە، ئێمە زیندان و لێدان و تاوان و ئەشکنەجەدان و ستەمکاری دەبین. هەروەها بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو ڕژێمە چەندە دوژمنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی و دادپەروەری بووە. هەروەها چۆن سڵی نەکردۆتەوە لە ئەتکردنی شەرەف و نامووسی خەڵکیش. بەداخەوە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵییەوە، خەڵکانێک وا هەست دەکەن، کە لە رژێمی بەعسیدا گەندەڵی نەبووە، بەڵام لە راستیدا لە سایەی رژێمی بەعسیشدا گەندەڵی زۆر هەبوو، بەڵام کەس نەیدەوێرا باسی لێوە بکات چونکە ئازادی نەبوو.
کورد و کوردستان:
خاڵێکی جوان و سەرنجراکێشی تریش کەمایەی خۆشحاڵیم بوو، لەم درامایەدا وێنەیەکی جوانی خەڵکی کورد و خاکی کوردستانی پیشانی بینەرانی داوە، ئەمەش گرنگە بەتایبەتی بۆ بینەری عەرەبی چونکە ماوەیەکی زۆر رژێمی بەعس کاری لەسەر ناشیرینکردنی کورد کردووە، هەروەها بەداخیشەوە هەڵەکانی حکومەتی هەرێم و هەندێک پارتی کوردی، وێنەی کوردی لای عەرەبی عیراقی ناشیرین کردبوو. بەڵام لەم درامایەدا ئێمە وێنەیەکی جوان و باشی کورد دەبینین. باسی رۆحی هاوکاریی و گیانفیدایی و میواندۆستی کورد دەکات، چۆن کوردەکان هەوڵی رزگارکردنی ئەو خەڵکانە دەدەن کە لە دەستی رژێمی بەعس دەکرد، کوردستان لێرە دەبێتە پەناگەیەک بۆیان.
لە لایەکی ترەوە ئەم درامایە وێنەیەکی جوانی پێشمەرگەی پیشانداوە و وەکو خەڵکانی خەباتگێڕ پیشان دراون، ئەمەش شتێکی زۆرباش و گرنگە. لە کاتێکدا دراما تورکییەکان ماوەی چەندین ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکەن، کە خەباتی گەلی کورد بە تیرۆریست پیشانی خەڵکی بددەن.
بەگشتیش وێنەی کورد لە دراما تورکییەکان زۆر ناشیرین کراوە، لە هەمووشی ناخۆشتر کەناڵە تیڤییەکانی لای خۆشمان سەرەیان بۆ ئەم دراما قێزەونانە گرتووە کە سووکایەتی بە کورد دەکەن.
درامایەکی تەواو خۆماڵی:
لەم درامایەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەناوبانگ و بەتوانای عیراقی دەوریان تێدا گێڕاوەو هەمووشیان لەرووی نمایش و توانای هونەرییەوە، زۆر سەرکەوتووبون، بەتایبەتی ژنە ئەکتەری بەناوبانگی عیراقی ئاسیا کەمال هەروەها لە رووی سیناریۆشەوە، زۆر بەهێز بوو، کە لە لایەن سیناریست و هونەرمەندی عیراقی باسل شبیب نووسراوە. نووسەر هەوڵیداوە تاڕادەیەکی باش، باسی ژیانی کۆمەڵگەی عیراقی لەسایەی ڕژێمی بەعس بکات.
لەلایەکی ترەوە لەم درامایەدا تاقمی دەرهێنان و مۆنتاژ و تەنانەت موزیک و گۆرانیشەوە هەمووی عیراقیی بوون. ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ درامای عیراقی.
ئێمە سەدان بگرە هەزاران حکایەتی هەمەجۆرمان هەیە و هەروەها کۆمەڵێک ئەکتەری باش و سیانریستی باشمان هەیە، ئیتر چ پێویست دەکات هانا بۆ شتی دەرەکی بەرین.
لە هەمووشی گرنگتر لەم درامایەدا کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانای کوردیش تێیدا بەشدارن، لە ڕووی نمایش و توانای هونەرییەوە زۆر سەرکەوتووبون، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە.
دوا قسە:
بەدڵنیایەوە ئەم درامایە جارێکی تر کۆمەڵگەی عیراقی بە ڕژێمی سەدامی بەعسی لەناوچوو ئاشنا کردەوە، بەداخەوە کێشە زۆرەکانی عیراق، خەریکە دووبارە ڕژێمی بەعس لای خەڵکی شیرین دەکاتەوەو تاوانە زۆرەکانی خەریکی لەبەرچاوی خەڵکی دەسڕێتەوە.
هەرچەندە ئەم درامایە ساڵی 2013 بەرهەم هاتووە، بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ کراوەتە کوردی، لەکاتێکدا دەبوایە زۆر زووتر ئەم درامایە لە کەناڵە کوردییەکاندا پەخش بکرایە، بەڵام لەبەرئەوەی بەشیکی زۆری کەناڵە کوردییەکان خەریکی پەخشکردنی درامای تورکین، دەرفەتیان بۆ درامای ناوخۆیی نەماوە.
لەلایەکی ترەوە هیوادارم ئەم درامایە هانی ئەکتەر و نووسەر و کەناڵە کوردییەکان بدات، تاوەکو درامای زیاتر لەبارەی تراژیدیای کوردە فەیلییەکان و کارەساتەکانی تر بکەن، کە ڕژیمی بەعس بەسەر گەلی کوردا هێناویەتی. لەهەمانکاتیشدا داواکارم لە وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری، ڕێزلێنان و دەستخۆشییەک لە ستافی ئەم درامایە بکات، چونکە ئەمە لە ڕووی مەعنەوییەوە هانی هونەرمەندانی عیراق دەدات، کە لە مجۆرە کارانە بکەن.
لە کۆتاییدا دووبارە دەستخۆشی لە تەواوی ستافی ئەم درامایە دەکەم و هیوای کاری باشتریان بۆ دەخوازم. هەروەها وەرگێران و پەخشکردنی ئەم درامایەش لەکەناڵی کوردسات، مایەی دەستخۆشی لێکردنەوەو هیوادارم هەمیشە لەمجۆرە درامایەن پەخش بکەن.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 08-06-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-06-2020
🎵 کارە هونەرییەکان
1.👁️درامای رەباب
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەردەڵان عەبدوڵڵا
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-06-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎶 هونەری
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 8 2020 11:05PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 8 2020 11:25PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 8 2020 11:25PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 640 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
لەیلا قاسم
ناوی تەواوی لەیلا قاسم حەسەن کە ڵهوڕە ساڵی 1950 لە گوندی (بانمیل)ی سەر بەشاری خانەقین لە خێزانێکی هەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی، باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەن بوو. دوای ئەوەی ناوبراو خانەنشین کراوە، ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. هەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح) خەریکی خوێندن بوون و لە قوتابییە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی کوردبوون. سەرباری خوێندن هەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کر
لەیلا قاسم
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,39 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)