📊 بابەت 374,813 | وێنە 59,386 | پەڕتووک PDF 11,085 | فایلی پەیوەندیدار 43,786 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,867
لەم کاتەدا 8 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 09-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-07-2020
📆08-07-2020
📆07-07-2020
📆06-07-2020
📆05-07-2020
📆04-07-2020
📆03-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 07-07-2020
باکووری کوردستان
- دادگای ەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزای 8 ساڵ و 9 مانگی زیندانیی بەسەر جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری ئامەد دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەی دووخرابووە و شارەوانییەکەی لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە دەشتی وەزنێی نزیک گوندی ئاڵواتانی سەردەشت، سوپای پاسداران تەقەیان لە شوانێک بەناوی یوسف ئەحمەدی کردووە و گیانی لەدەستداوە.[2]
- لە 24 کاتژمێردا تەنیا لە سنە و ئیلام و کرماشان 42 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانیش لە رۆژه
✌️ دیلان ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی سوریای دیموکرات لە حەسەکە. بەیانیی رۆژی 08-07-2018 بەهۆی بۆمبێکەوە لەگەڵ خوشکەکەیدا لە حەسەکە گیانی لەدەستدا.
✌️ سلێمان مەحمود - ڕائید سلێمان
خەڵکی سەنگەسەرە. ساڵی 1967 لە دایکبووە. خێزاندارە خاوەنی دوو کچ و دوو کوڕە، فەرماندەی سریە لەفەوجی 3ی لیوای 11ی پیادە بووە. ڕۆژی 30-06-2017 لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەی سەربە شاری کەرکوک، کاتژمێر 3ی شەو بریندار دەبێت، ڕۆژی 08-07-2017 بەهۆی سەختی برینەکەوەیە، لە نەخۆشخانەی پاری شاری هەولێر شەهید دەبێت.
👫 ئەوڕەحمانی حاجی مارف
زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەورِەحمانی حاجی مارف)، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمئێستاش لە نێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێرِان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکێش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە.
زانای گەورەمان (ئەورِەحمانی حاجی مارف) لەدوای تەواو
📖 کورد و فەیسبووک | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
هاوڕێ باخەوانهاوڕێ باخەوان
کورد، خۆیی باش ناسیوە! بۆیە وتوویەتی؛ کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکات! زانیاری شتێکی زۆر گرانبەهایە. زۆرێک لە کاپیتاڵی جیهان بۆ زانیاری دەڕوات. بەگشتی زانیاری بە ئاسان دەست ناکەوێت، دەبێت یان خۆتی بۆهیلاک بکەیت یانیش لەبەرامبەردا بڕە پارەیەک بدەیت.
ئەم هاوکێشەی زانیاریدانە بۆ کورد ناگونجێت. چونکە ئێمە بەدرێژایی مێژوو گوێمان بە زانیاری نەداوە و شەرحی خۆمانمان بە بەلاش بۆ خۆمان و دەرەوەی خۆشمان کردووە! ئەوەش لەپاڵ هۆکارگەلێکی تردا دەبێتە پێهێنەری ئەو بارودۆخە سەیرەی کە هەمیشە تێیدابووین.
پێشتر کە فەیسبووک نەبوو، شەرحی خۆمانمان بۆ خۆمان و بۆ ئەوەی بشێ و نەشێ، بۆ دۆست و دوژمن، لە رێی بەیتە کوردییەکانەوە دەکرد. ئێستا فەیسبووک هەیە. زۆربەمان هەژمارمان هەیە و زۆر شت دەیخەینەڕوو، هەر لە مەنجەڵە یاپراخی گەڵامێوەوە تاوەکو جوڵەی هێزی پێشمەرگە، گەریللا و شەڕڤانشەڕڤانەکانمان لە بەرەکانی شەڕدا.
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی حیزبێک کۆدەبێتەوە، پێویست ناکات زۆر بوەستیت و بزانیت ئەو حیزبە چیی باس کردووە، سەیرێکی فەیسبووک بکە و هەر خۆیان، یان کەسانی نزیک خۆیان، ئەوەی لە کۆبوونەوەکە باسکراوە، بە خۆڕایی پێشکەشی تۆ و دۆستی تۆ و دوژمنانی تۆی دەکەن.
فەیسبووک بۆ ئێمە، ئامرازێکە بۆ بەخشینی زانیاریی هەستیار بۆ دوژمنەکانمان، ئامرازێکی گرنگیشە بۆ سووکایەتیکردن بەیەکتری، هێماکانی یەکتری. سووکایەتییەکە گەیشتووەتە رادەیەکی وا کە تەنانەت گوێش نەدرێت بە هێما نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، گرنگ ئەوەیە کەسی بەرامبەر و لایەنی بەرامبەر بشکێنیت، ئیتر ئەوە دەبێتە هۆی شکاندنی شکۆی وڵات و نەتەوەیەکیش، ئەوە کێشەی ئەوانە نەبووە و نییە کە سووکایەتییەکان دەکەن.
ئەم فەیسبووکە، ئامرازێکی گرنگی دوژمنانی ئێمەیە. پێشتر سەرمایەیەکی زۆریان خەرج دەکرد تاوەکو بزانن من، تۆ و ئەو چین. ئێستا ئەو سەرمایەیەشیان بۆ گەڕاوەتەوە، چونکە خۆمان بە ویستی خۆمان چین و چی نین! لە رێی فەیسبووکەوە دەیخەینە بەردەستیان!
دیارە ئێمە هەرگیز گرنگییەکی ئەوتۆمان بە زانیاری و ئامار نەداوە. هەربۆیە نازانین ئایا رێژەی ئەوانەی فەیسبووک بۆ مەنجەڵە یاپراخ بەکاردێنن چەندن، ئەوانەی بە راستی بۆ زانیاری وەرگرتن و زانیاریپێدیانی باش چەندن، ئەوانەشی کە بۆ سووکایەتیکردنی لایەنێکی ناوخۆی بەکاردێنن چەندن.
من لای خۆمەوە لەسەر ئەو هەزاران هاوفەیسەی لە فەیسبووک هەمە، بۆم روونبووەتەوە کە چارەکیان لە مەنجەڵە یاپراخەکەن، کەمینەیەکیان بۆ زانیاری وەدەستخستن و زانیاریی گرنگ بەخشینن. بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە کۆمەڵێک مشەخۆری کرێگرتە یان خۆبەخشی حیزبەکانن کە من جیاوازی لە نێوان هیچیاندا ناکەم و بەم رۆژگارە بە هەق و بە ناهەق خەریکی بەخشینەوەی درۆ و سووکایەتی و یەکتر شکاندن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی تایبەتی و نهێنین، کە پێش ئەوەی لایەنەکەی خۆی سوودی لێوەربگرێت، سوودێکی گەورەی گەیاندووەتە دوژمنانمان.. پاشتریش ئەو سوودەی دوژمنان، دەبێتە خراپترین زیان کە پێش هەر کەس و لایەنێک سەری سووکایەتیکەر و حیزبەکەی خۆی دەخوات!
سۆشیاڵ میدیا، کە فەیسبووک بەشێکی هەرە گرنگی پێکدێنێت، داتاگەلێکی بێ-ستروکتیورە – بیگ-داتا. ئەم داتایانە بە هەزاران رێکخراو و بەرنامەی پێشکەوتوو توێژینەوە و ئەنالیزی گرنگی لێوە هەڵدەهێنجێت. بەجۆرێک کە رەوتی سەرئەنجامی هەڵبژاردن و کۆمپانیا گرنگەکانی زلهێزانی جیهانیش دیاریدەکات. داتاکانی سۆشیاڵ میدیا رۆژانە دەکرێنە داتابەیسی زەبەلاحەوە و داشبۆرد و سەرئەنجامی گەورە پێک دێنن بۆ بەئەنجامگەیاندنی کاری زۆرێک لە وڵاتان و کۆمپانیاکان. هەربۆیە هەر گۆڕانکارییەکی باش یان خراپ لەسەر ژیان و وڵاتی ئێمە، پەیوەستە بە داتاکانی ناو سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی فەیسبووکەوە. بۆیە گرنگە بزانرێت لەسەر سۆشیاڵ میدیا چی دەگوزەرێت، چی دەگوترێت و چۆن ئاڕاستەدەکرێت!
07-06-202007-06-2020

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-06-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 8 2020 2:09PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 8 2020 5:31PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 9 2020 10:03AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,691 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کورد و فەیسبووک

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-06-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوڕێ باخەوان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574