ئەوانەی دارستانی دڵۆپەی کەسنەزانیان سووتاند گەشتیاری عەرەبن
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی
هەولێرهەولێر راگەیاند، پێنج کەس بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانی دڵۆپە لە
کەسنەزانکەسنەزان دەستگیرکراون.
عەبدولغەفوور تاهیر، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێنج کەس بە تۆمەتی سووتاندنی (بێ مەبەست)ی دارستانی دڵۆپە لە کەسنەزان دەستگیرکراون کە هەر پێنجیان گەشتیارن و لەکاتی ماسی برژاندندا ئاگر دزەی کردووە و ئەو زیانەی بە دارستانەکە گەیاندووە.
رۆژی
05-06-202005-06-2020 ئاگر لە دارستانی دەستکردی دڵۆپە بەربوو، بەوهۆیەوە بە هەزاران داری دارستانەکە سووتان.
ئاسۆ شکاک، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیار بۆ هۆشیاریی ژینگە بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سێ هەزار دار لە 400 دۆنم زەویدا سووتاون، کە هەزار داریان بە یەکجاری وشکبوون و دوو هەزارەکەی دیکە ئەگەر رۆژانە ئاو بدرێن، ئینجا ئەگەری ژیانەوەیان هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو کەسانەی بە تۆمەتی سووتاندنی دارستانەکە دەستگیرکراون، عەرەبن و لە شاری هەولێر دادەنیشن بۆ گەشتکردن چوونەتە دارستانەکە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەولێر، سزای سووتاندن و بڕینەوەی داری دارستانی دەستکرد بەگوێرەی تەمەن، جۆر و شوێنی دارەکە دەگۆڕێت و دەڵێت: لە 48 هەزار دینارەوە تاوەکو شەش ملیۆن دینار سزاکەیەتی و هەرکەسێک تاوانی سووتاندنی داری بەسەردا ساخ ببێتەوە، سزا ماددییەکەی لەنێوان دوو بۆ شەش ملیۆن دینارە، ماوەی بەندکردنەکەشی لەنێوان دوو بۆ سێ ساڵ دەبێت.
سەبارەت بە سزاکانیش بۆ سووتاندن و بڕینی داری دارستانە سروشتییەکانیش، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەولێر، گوتی: سزاکەی لە 48 هەزار دینارەوە بۆ 75 هەزار دینارە، لەبری هەر دارێکیش دەبێت پێنج دار بچێنێت، ئەگەر لە 400 داریش زیاتربوو دەبێت دارستانێک دروستبکات و ماوەی دوو ساڵیش خزمەتی بکات.
دارستانی کەسنەزان ساڵی 1998 لەسەر رووبەری 840 دۆنم زەوی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە و زیاتر لە 60 هەزار داری تێدایە کە زۆربەیان سنەوبەرن، هەروەها لە ساڵی رابردوو نزیکەی تۆنێک بەڕووی تێدا چێنرا کە ئەویش بەهۆی ئاگرکەوتنەکەوە زۆربەی لەنێوچوون.
[1]
08-06-202008-06-2020