پەکەکە: قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە شەهید بوو
کۆمیتەی بەڕێوەبەری
پەکەکەپەکەکە رایگەیاند،
قاسم ئەنگینقاسم ئەنگین ئەنجامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی 27ی ئایاری 2020 دا شەهیدبووە.
راشیگەیاندووە لە هەموو ساتێکی تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی هاوڕێ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەی دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگینەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
جەنگاوەری زۆر هێژا، فەرماندە، بەڕێوەبەری حیزبەکەمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە هاوڕێ قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکول) لە 27ی ئایاردا لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر ناوچەی
برادۆستبرادۆست لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو. بە بۆنەیەوە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەی، پێکهاتەکانی حیزبەکەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ئێمە جارێکیتر پێداگری و بڕیارداربوونی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان سەربخەین.
حیزبەکەمان پەکەکە بە حیزبی شەهیدان پێناسەکراوە، چونکە لە حەقی قەرارەوە و بە دەیان هەزار شەهیدەەوە بەهۆی راستیی شەهیدانەوە زۆر زیاتر گەورە بووە و گەورەتریش دەبێت، بە شەهادەتی هاوڕێ قاسمیش هەر زۆر زیاتر گەورەتر دەبێت، زۆر زیاتر بەهێزتر دەبێت، لە دڵنیاییەوە دۆزی ئازادیی گەلەکەمان سەردەخات. هەروەها ئێمەش دەست دەدەینە ئەو توڕەییەمان بەرامبەر بە دژی دوژمن و شەپۆل بە شەپۆل گەورەتری دەکەین، پێداگریمان بۆ بەرخودان و تێکۆشان بەهێزتر دەکات و کوردستانی ئازاد لەسەر دەستی شوێنکەوتوانی هاوڕێ قاسم دەئافرێنرێت.
[1]
08-06-202008-06-2020