قەلاتە یان قەڵاتێ یەکێکە لە چیاکانی شاری #میراوە#ی پارێزگای #ورمێ# (ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) له ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1953 مەتر له ئاستی دەریا بەرزه و جوانیەکی بێ وێنەی هەیە کە بۆ شاری میراوە وەکوو سیمبۆلێکی لێ هاتوە.
هەروەها ئەو چیایە لە کاتی سەرکەوتنی شاخەوانان بۆ سەر چیای سەری گۆمێ کە له قەڵاته زۆر دوور نیە، وەکوو خاڵی یەکەمی پشوودان هەڵدەبژێردرێ.
ئەو چیایە شوێنێکی سەرنج ڕاکێشی هەیەو لەوێوە شەوانە ڕووناکی شاری #پیرانشار# دیارە، هەروەها بە هۆی زاڵ بوونی بەسەر ناوچەکەدا زۆر خاڵ و سەنگەری پێشمەرگەی لێ درووست کراوە کە ئێستاش ئاسەواریان ماوە.[1]