چیای هەندرێن کەوتۆتە باشووری کوردستان، لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، گوندی ماویلیانیش کەوتووەتە بناری ئەم چیایە. بە شێوەیەکی ئاسۆیی لە ڕۆژاوادا لە شارۆچکەی ڕەواندوزەوە درێژ دەبێتەوە تاکوو لە گوندی دەرگەڵە کۆتایی دێت لە ڕۆژهەڵاتیوە بەرزیەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی 2625 مەتر دەبێت. لە وەرزی بەهاردا دەوڵەمەندە بە گژوگیا (ڕێواس، کەنگر، سلێرک، کاردی، سۆرازە و قارچک) . ساڵانە بەفرێکی زۆر ئەگڕێتە خۆی لە وەرزی زستان تاکوو درەنگانی بەهار هەر دەمێنێ. لەنێوەندی ئەم چیایەدا دوو کانی ئاوی سەرەکی هەیە: یەکەمیان کانی گەڵی کانی گوێزە، دووەمیان کانی چویسیا یە. ئەم چیایە لەوەرگایەکی باشیشی هەیە بەتایبەت بۆ بزن لەوەڕاندن.[1]