=KTML_Bold=زاگرۆس=KTML_End= گەورەترین زنجیرەچیای کوردستانە، کە بەدرێژایی خاکی کوردستان پاڵکەوتوە لە ناوچەی وان لە باکووری کوردستانەوە دەست پێدەکات و تا ناوچەی #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 1600 کیلۆمەتر درێژەی هەیە. بەرزترین شوێن لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس زەردکێوە (4548 مەتر) لە ناوچەی لوڕستاندا.
وشەی زاگرۆس وشەیەکی لێکدراوی کۆنی کوردییە لە (زاگ+ڕۆژ) پێکهاتووە بەمانای زێد یان شوێنی لەدایکبوونی ڕۆژ دێت، خێڵە کوردییە کۆنەکان لەو بڕوایەدابوون کە خۆر(ڕۆژ) لەدامێنی ئەم زنجیرەشاخەوە لەدایک دەبێت، (زاگ=شوێنی لەدایک بوون)(ڕۆژ=خۆر) لە سەردەمی شانشینی فارس (زاگڕۆژ) گۆڕدرا بۆ (زاگروز) وە لە کاتی هاتنی ئینگلیزەکان بۆ کەنداو هەڵسان بەتۆمارکردنی سەرجەم ناوی گوند و شاخ و ڕووبار و شارەکان بەزمانی ئینگلیزی کەناوەکانیان لەسەرزاری خەڵکەوەوەردەگرت کاتێک ناوی (زاگروز) یان بە ئینگلیزی نووسی بوو بە (زاگروس)(zagros)ئەمیش لەبەر ئەوەی(s) بە (z) دەخوێندرێتەوە، بەم شێوەیە (زاگڕۆژ) بوو بە (زاگروز) پاشان بووبە (زاگروس).
لەسەردەمی چاخی بەردینەوە مرۆڤ دەستی بەسەر ئەم ناوچەیە داگرتوە، بە کۆنترین هەواری مرۆڤایەتی دادەنرێت لە جیهاندا، کۆنترین پاشماوەی مرۆڤایەتی دۆزرابێتەوە لە زاگرۆس بووە، #ئەشکەوتی شانەدەر# و #ئەشکەوتی بێستون# و #ئەشکەوتی وێزمە# سێ لەکۆنترین ئەشکەوتی جیهانن کەوتونەتە زاگرۆس، ئەو پاشماوانەی لە شانەدەر دۆزراونەتەوە بۆ 65000–35000ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، هەروەها دوو گۆڕی تێدا دۆزراوەتەوە کە هی سەردەمی چاخی بەردینن، بەجۆرێک گۆڕی یەکەم سی و پێنج کەسی تێدابووە، پاشماوەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە شانەدەر دۆزرایەوە هەروەها لە ئەشکەوتی بێستون چەندین شوێنەواری گرنگ دۆزراونەتەوە کە پاشماوەی مرۆڤی هۆمینینی تێدا دۆزراوەتەوە.
=KTML_Bold=زەویناسی:=KTML_End=
پێکهاتەی زەویەکەی لەئەنجامی پێک گەیشتن و پێکەوەبەستانی توندی هەردوو پلێتی عەرەبی و پلێتی ئۆراسیایی دروست بوە، ئەم بەریەک کەوتنە لە چەرخی مەیۆسینی ڕویداوە کەبوەتە هۆی دروست بوونی تاوێری بەهێز لەئەنجامی داماڵینی چینی خەلوزەکاربۆنیەکەی و مانەوەی مەیۆسینەکان بەرامبەر پلێتی ئێرانی بۆیە کەوتۆتە سەرهێلی جولەی پلێتەکان بەجۆرێک ئەم بەریەک کەوتن و پاڵنانەی پلێتەکان دژبەیەک تاڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە، پلێتی عەرەبی بەتوندی پاڵ بە پلێتی ئۆراسیایی دەنێت بۆیە بەردەوام چیاکانی زاگرۆس لەبەرزبونەوەی بەردەوامدان، بەپێی پێوەرەکانی GPS چالاکی بەریەک کەوتنی پلێتەکان بەردەوامە بۆیە زەویەکانی ئێران لە گۆڕانی نارێکی هەرەمیانەی بەردەوامدایە کە کاری خستۆتە سەر چیاکانی ئەلبورزیش، تۆڕی GPS ی ئێرانی تێبینی ئەوەیان کردوە کە چینەکانی ناخی زاگرۆس بە ڕێژەیەکی زۆڕ زیادیان کردوە کە هەرساڵێک بەبڕی (0٬39)زیاد دەکات، زەویەکانی باشوری خۆڕهەڵاتی زاگرۆس بەبڕی 10ملم داتەپیون هەروەها زەویەکانی باکوری خۆڕئاوای زاگرۆسیش بە بڕی 5ملم داتەپیون بەم جۆرە باڵای چیایەکانی لەبەرزبونی بەردەوامدان
=KTML_Bold=جۆر و تەمەنی تاوێرەکان:=KTML_End=
سەرجەم چیایەکانی لەبنەڕەتدا لە لایمستۆن پێکهاتووە لەبەرزاییەکانی زاگرۆس دەتوانی تاوێری پالیۆزی بەدی بکەیت، هەروەها لە کەمەری چیایەکانی تاوێری ناوەندی هەن لەقەبارەدا کە لەسەردەمی توریاسی و جۆراسی درووست بوونە بەڵام لە بنارەکەی تاوێر گەلێک هەن کە هی سەردەمی گەچدارین، زاگرۆس لەگەڵ ئەلپ هاوتەمەنن