شارستانی شەوت (بە کوردی شۆڤە)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای #ورمێ# (ئازەربایجانی ڕۆژئاوا)هەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری شۆڤە یە.
بەپێی سەرچاوە و پەرتوکە مێژووییەکان شاری شوتە سەر بە ئەرمینیا بووە، لەکاتی ئێستادا سەر بە دەوڵەتێکی ئیسلامییە و ئیسلام تێیدا نیشتە جێیە، هەرچەندە لە ئێستادا بنماڵەیەکی ئەرمەنی تیادا نییە. تەنانەت ناوی ئەم شارەش دەلالەتە لەسەر ئەرمەنی بوونی ناوچەکە، لەسەرەتادا ناوی ئەم شارە (ئەشوت) بووە کەناوێکی ئەرمەنیە و بەپێی کات گۆڕدراوە و بۆتە شەوت.
دانیشتوانی ئەم شارستانە لە کورد و ئازەری پێکهاتووە.[1]
کورد ٪19
ئازەری ٪81
تێکڕای دانیشتوانی شارستانی شۆڤە 55540کەسە:
شارنشین 27، 314 کەدەکاتە ٪49، 5
گوندنشین 28، 226 کەدەکاتە ٪50، 5