تاڤگەی شەڵماش یەکێ لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایه کە لە #سەردەشت# هەڵکەوتووە.ئەو تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەر سەوزه نزیک شاری سەردەشته و یەکێ لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووکە هەژماردەکرێ.
ئەو تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێک هاتوە ئێستا وەکوو هاوینە هەوار و سەیرانگەی لێ هاتوه کە لە وەرزی گەرمادا هەزران کەس ڕووی تێ دەکەن، سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان لە نزیک پاڕکیبگە بەڵام دوانی تر دەبێ بڕێکی زۆر بە پێ بۆی بچیه خوارەوە.
ڕێگای سەردەشت تا تاڤگەی جوان و سەرنج ڕاکێشی شەڵماش ڕێگایەکی جوان و ثڕ دارە، ئەو ڕیگایە قیر کراوەوە خۆشە و لە سەردەشتەوە 20 خوولەکە.[1]