گوندستانی کشاوەرز لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندستانی ناوچەی کشاوەرز لە شارستانی ساینقەڵا، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ئەم گوندەوارە گوندی کەشەورە.
بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندستانە (11179) کەس بووە.دانیشتوانی ئەم گوندەوارەیە زۆرینەی لە کورد و کەمینەی لە ئازەری پێکهاتووە.
کوردەکان لە کوردە موکریەکان و چەرداوڕۆکان پێکهاتووە.
لەو (24) گوندەی ئەم گوندەوارە(10)گوندی لە کوردە چەرداوڕۆکانن و (2) گوندی لە کوردە موکریەکانن و (12) گوندی لە ئازەریەکانن.[1]