پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن و مووسا فارسئۆغۆللاری پەرلەمانتارا...
پەیەدە ئاماژەی بەوەدا کە لەو رۆژەوەی ئاکەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات، سەرقاڵی ئەم جۆرە کردەوانەیە و ئامانجەکەسی چەوساندنەوەی جموجووڵی ئۆپۆزسیۆنە لە دەرەوە و ناوەوە، نمونەکەشی پلانی لەناوبردنی گەلی کوردە، بۆیە 5 ساڵ لەمەوبەر وردە وردە دەستی بەشەڕ کرد، کردەوەی چەوساندنەوە لەناوبردن بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بکوژێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئاکەپە کرا کە مافی پاریزبەندی لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە کە ببوونە سمبوڵی ئازادی کە بۆچوونەکانیان ڕادەگەیاند و دەستگیریان کردن. دەزانرێت کە لەیلا گیوڤەن 200 ڕۆژ دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی شەرمەزار کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی پێدا: ئەم جۆرە کردەوانە هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی هەناسەی کورد و قڕکردنی کوردە. هەروەها ئەو کردەوانەی کە فاشیزمی تورک ئەنجامیدەدات لە داگیرکردنی
عەفرینعەفرین تا
گرێ سپیگرێ سپی و
سەرێکانیسەرێکانی دەکەونە چوارچێوەی کردەوە نائەخلاقیەکان و لەدژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئازادیخوازان و دیموکراتخوازەکان کرد کە لەدژی هەڕەکانی سەر ئارامی هەرێمەکە بووەستنەوە.
[1]
05-06-202005-06-2020