48 حیزب و رێکخراوی کوردستانی لە دژی کودەتاکەی ئاکەپە / مەهەپە ناڕەزایەتیان ...
48 حیزب و رێکخراوی کوردستان لە ئەوروپا لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە پەرلەمان هێڕشی کردە سەر ورە و ئیرادەی رەوای کورد و دەستوری بنەڕەتییان پێشێلکرد و پاکتاوی سیاسییان ئەنجامدا.
لە بەردەوامی راگەیاندراوەکەدا هاتووە دەوڵەتی تورکی فاشیست بە فەرمانی ئەردۆغانی دیکتاتۆر پەلاماری پەرلەمانی دا و لەسەر پەرلەمانتارانی
هەدەپەهەدەپە لەیلا گیوڤەن و موسا فاریس ئۆگیولاری و پەرلەمانتاری جەهەپە ئەنیس بەربەرئۆغڵو کودتای پاکتاوی سیاسیی دەستپێکرد.
پەرلەمان کودەتای پاکتاوی سیاسیی ئەنجامدا
رژێمی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە دەسەڵاتەکەی خۆی دەترسێت، سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردان، کۆمەڵکوژکردنی ژنان و ئەشکەنجە بەڕێوە دەبات و بەو یاسایەی خۆی کودەتای پاکتاوی سیاسیی لە پەرلەمان ئەنجامدا.
لەیلا گیوڤەن و موسا فاریس ئۆگیولاری ئیرادەی کوردانن. ئەو کودەتایە جینۆسایدی سیاسییە، بەڵێ هێرشی بنەڕەتی و سەرەکی لەسەر هەدەپە و کوردانە، بەڵام بە دەستگیرکردنی ئەنیس بەربەرئۆغڵو، بەرفراوانبونی ئاستی هێرشکاربوونی ئەوانی زیاتر دەردەخات.
کودەتاچییەکان لە بزووتنەوەی ژنان دەترسن
ئەو هێرشە لە کەسایەتیی لەیلا گیوڤەن دا تایبەتمەندییەکی جیاواز لە خۆدەگرێت، کە بە گشتی هێرشکردنە سەر بزووتنەوە و ورە و ئیرادەی ژنی ئازادی گەلەکەمانە. زۆر ئاشکرایە، کە رژێمی فاشیست زۆر لە بزووتنەوەی ژنان و ئیرادە و تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەترسێت، بەڵام نەخێر لەیلا گیوڤەن و بە گشتیش بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، تێکۆشان و ژیانی بەرخودێرانە و شکۆمەدانەی خۆیان تاقیکردووەتەوە، ئیدی هەرگیز لە سیاسەت و هێرشی فاشیستیی پاکتاوکارانەی ئاکەپە – مەهەپە ناترسن. دیکتاتۆریی ئاکەپە – مەهەپە رژێمێکی بێ هاوتای فاشیستی، کودەتاچی و داگیرکەر و چەوسێنەرە.
هەدەپە بۆ خۆیان بە لەمپەر دەزانن، بۆیە هێرشی دەکەنە سەر
ئەو زوڵم و زۆردارییەی
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغانی فاشیست، بەهۆی ترسێتی لە تێکشکاندنی دەسەڵاتەکەی بەهۆی ئیرادە و ورەی گەلی کوردەوە. سەرباری هەموو ئەو هێرشانەش، هەدەپە رێژەی دەنگەکانی زیادیکرد، بەربەستی هەڵبژاردنی تێپەڕاند و نوێنەرانی پێکهاتە جیاجیاکانی گەیاندە پەرلەمان و هەدەپە بووەتە لەمپەر لە چاویاندا، بۆیە ئەو کودەتا سیاسییە لە دژی ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت بەوە لەمپەرەکەی بەرچاوی خۆیان لە ناو ببەن.
بەهۆی ترس لە دەسەڵاتەکەی سیاسەتی پاکتاوکردنی کوردی دەستپێکردووە
بە هێرش و داگیرکەریی رۆژئاوای کوردستان، شەنگال، باشوور، باکوور و بە کوشتنی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی بە گازە کیمیاییەکان، بە جیهادییەکان و چەتە فاشیستەکان لە چوار پارچەی کوردستان ژنان و کچانی ئێمەیان رفاند و دەستدرێژییان کردنە سەر و لە بازاڕەکانی کۆیلەداریدا فرۆشتنیان. کولتور و هونەر و موزیکی کوردان هیشتا قەدەغەیە، بارش چاکان-یش بەو هۆیەوە کوژرا. هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانە بەشێکە لەو سیاسەتە کە ئەمڕۆ بەڕێوەی دەبەن و لە دژی گەلەکەمان جێبەجێی دەکەن. زیندانیکردنی دەیان هەزار کارمەند و بەڕێوەبەری هەدەپە لەم چەند ساڵەی دوایدا، هەمووی بەهۆی ئەوەیە لێیان دەترسن و سیاسەتی کۆمەڵکوژییان لە دژی گەلەکەمان بەکارهێناوە.
ئەوان لە ترسی خۆیاندا دەخنکێن و سەرکەوتنیش بۆ ئێمەیە
ئەوانەی کە دەترسن، لە ترسەکەی خۆیان دەخنکێن و ئەوانەش ئەو فاشیستە بکوژ و بێ ئەخلاقانەن!. ئێمە هەموومان پشتیوانی لە پەرلەمانتاران، شارەوانییەکان و هاوسەرۆک شارەوانییەکان، هەموو بەرخودێرانی دۆزی ئازادیی گەلی و وڵاتەکەی خۆمانین!. سەرکەوتن بۆ ئێمە و بنکەوتنیش بۆ داگیرکەری پاکتاوکەرە!.
ناوی حیزب و رێکخراوە کوردستان لە ئەوروپا، کە ئەو راگەیاندراوە هاوبەشیان واژۆ کردووە:
1 -
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)
2 -
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان
3 - کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)
4 - بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)
5 - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان
6 - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان
7 - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)
8 - تەڤگەری ئازادی
9 - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)
10 - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)
11 - پارتی چەپی کورد لە سوریا
12 - بزووتنەوەی نۆژەنی کوردستانی – سوریا
13 - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)
14 - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)
15 - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا
16 - پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا
17 - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا
18 - پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا
19 -
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا
20 - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا
21 - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)
22 - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)
23 - تەڤگەری کاوە
24 - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)
25 - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان
26 - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)
27 - کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)
28 - پلاتفۆرمی هۆرام
29 - پلاتفۆرمی زاگرۆس
30 - پلاتفۆرمی یارسان
31 - یاری کورد
32 - بزووتنەوەی هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)
33 - کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی
34 - فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی کوردستان (فەدا)
35 - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)
36 - ناوەندی کوردی لە بەرلین
37 - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)
38 - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا
39 - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل
40 - ئەنجوومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات (مەشەدە)
41 - یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)
42 - یەکێتیی ئێزدییانی سوریا (یەئەسە)
43 - ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین
44 - چەتری ئەنجومەنەکانی ژنانی ئێزدی
45 - ئەنجومەنی ئەڵمانی – کوردی ئی. ڤی لە درسدن
46 - کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
47 - پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا
48 - کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
[1]
05-06-202005-06-2020