ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (101)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (12431) هاووڵاتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (959) هاووڵاتی لە (34) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (184) لە
هەولێرهەولێر، (63) لە
سلێمانیسلێمانی، (712) لە
دهۆکدهۆک. وە (11472) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتی (9) هاووڵاتی بوو.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1783) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (747) هەولێر، (570) سلێمانی، (400) دهۆک، (17)
گەرمیانگەرمیان، (4)
هەڵەبجەهەڵەبجە. (کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (84664) پشکنین بووە)
3- دەرەنجامی 24 کاتژمێری رابردوو: (2) گیان لەدەستدان، (105) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ:
(5) پیاو و (4) ئافرەت و کچێکی گەنج و (2)منداڵ، هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.
دانیشتووی گەڕەکەکانی کوێستان، هەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی شارەدێی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (84) پۆزەتیڤ و (2) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (77) پۆزەتیڤ:
(40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) کچی گەنج و (3) کوڕی گەنچ و (6) منداڵ، بیست و یەک تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەک تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریکە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی گەرمیان (7) پۆزەتیڤ :
(3) ئافرەت و (3) پیاو و کچێکی گەنج، هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگرد لە قەزای
کەلارکەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەهیدان قەزای کەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی کوڵەجۆ قەزای
کفریکفری.
پارێزگای دهۆک (6) پۆزەتیڤ:
(2) ئافرەت و (4) منداڵ، یەک تووشبوو بەشداربووی داوەتەکەی نان خواردن بووە، تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی بەشداربوونی داوەتێکی نان خواردن بوونە، هەموویان دانیشتووی شاری دهۆکن.
پارێزگای هەڵەبجە (3) پۆزەتیڤ:
پیاوێک و ئافرەتێک و منداڵێک، پیاوەکە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەکە بەرکەوتووی هەمان تووشبووە، هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.
4- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان (1015) تووشبوو، لەنێویاندا (18) مردن هەیە و (444) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (555) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
05-06-202005-06-2020