چیای سوورێن ناوی بەشێکە لە زنجیرە چیای هەورامانی #شارەزوور# کە بەرزاییەکەی 2548 م بەرزە، لە بیرەوەریەکانی سەدەی شانزەیەمی مەئمون بەگی کوڕی بێبەگی کوڕی ئەردەڵان ناوی شوێنێک بە (صوران) هاتووە لەم شاخەدا یان لە پشت ئەم شاخەدا بەڕوکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا مەبەستی ناوچەی #سۆران# لای ڕەواندز نیە، وەک مامۆستا مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی و شوکور مستەفا بۆی چوون. لە (مذکرات مأمون بيک بن بيکةبيک ل 65)، پێ دەچێت صوران ئەم چیایەی سوورێن بێ، ئۆردوگای سوهراب خانی برای بێبەگی لێبووە، دێی (مەرسوران)یش بە تەنیشتی خۆرهەڵاتی ئەم چیایەوەیە بەدیوی دزڵی دا. ڕەنگە صوران هەر ئەم دێیە بوبێ ناوی چیاکەش لەوەوە هاتبێ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,497