لە چالاکیی گەریلا دژی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ئەلباکی #وان#، بە لانیکەمەوە سێ سەربازی دوژمن کوژران، لە هەفتانینیش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایەخوارەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لەناوچەی ئەلباکی وان، دژی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهیدڕزگار گەڤەر، هێزەکانمان ڕۆژی3ی ئەم مانگە کاتژمێر06:40 خولەکی ئێوارە، لە ناوچەی ئەلباکی وان دژی ئۆتۆمبێلکیکی سوپای داگیرکەری تورک، کە لە بنکەی قەڵای ئەسمەر بەرەوە بنکەی خەلکاوا دەچوو، چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا گورز لە ئۆتۆمبێلەکە درا و ئەوەندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە، سێ سەربازی دووژمن کوژران.
هەروەها هاتووە: ڕۆژی یەکی ئەم مانگە کاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆ، لە ناوچەی هەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بەسەر گردی پارتیزان-دا دەسوورایەوە لەلایەن هیزەکانمانەوە خرایە خوارەوە.
لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیش هاتووە: ڕۆژی 2ی ئەم مانگە کاتژمێر 09:00 بۆ 10:00ی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، دەوروبەری گوندی فلەحا لە زاپیان بۆردوومانکرد، هەروەها ڕۆژی 3ی ئەم مانگەش مەیدانی کانی سارک و کوڕەژارۆ لە زاپ، تەپی شەهید حەمزە لە هەفتانین و مەیدانی شەهید دیران لە ئاڤاشین بۆردوومانکراون.[1]
#04-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,832 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!