🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی چەند هۆزێکی کورد
نووسەر: هیوا مەلا حەسەن[1]
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
👫 هیوا مەلا حەسەن
ناوی تەواو هیوا حەسەن حوسەین عەبدولکەریم رەحیم. لە 10-8-1987 لە قەزای کەلار هاتۆتە دونیاوە، لەساڵی 1995 خراوەتە بەر خویندن، قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی سەیدەی سەرەتایی تەواوکردوە پاشان قۆناغی ناوەندی و
👫 هیوا مەلا حەسەن
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە تێکۆشەری کورد نەژادی ئازادیخواز و قارەمان شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی له ڕاستەوە دووهەم کەسه، شایانی ئاماژەیه کە ئەو بەڕێزه له تایفەی میرزایی و هۆزی ڕەشوەند (ڕەشوانلو،
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
سلێمانی - بەردەرکی سەرا
14/تەموز/1959
فۆتۆ رەفیق
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤانی بەشی کوردی کە جەمیلە جاسم جەلیل، ئاوازدانەری گۆرانی فۆلکلۆری کوردی سەرپەرشتی دەکرد.
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
📕 چاوەکانی ئەو
چاوەکانی ئەو
ئالان محەمەد[1]
📕 چاوەکانی ئەو
📕 لەتۆوە فێربووین
ناونیشانی پەرتووک: لەتۆوە فێربووین
نووسەر: مامۆستا جاسم کەرکوکی
📕 لەتۆوە فێربووین
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
ناونیشانی پەرتووک: جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد، لە تورکییەوە
نووسەر : مالمیسانژ.
وەرگیر : زریان ڕۆژهەڵاتی،
دەزگای چاپ : بنکەی ژین
چاپی یەکەم : 2007
ژمارەی لاپەڕەکان : 250
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی،
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
📷 سورداش ساڵی 1964
هەلپەرکێ و خۆشی گێڕانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی کوردستان ساڵی 1964[1]
📷 سورداش ساڵی 1964
📖 خەڵات
ناونیشانی بابەت: خەڵات
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

بیرمە مناڵ بووم لە قوتابخانە لە پۆلی چواری سەرەتایی بووم مامۆستا نیهادی کارگێڕی قوتابخانە ناوی خوێندمەوە، منیش هەستام و لەگەڵی چووم بۆ ژووری بەڕێوە
📖 خەڵات
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەو
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر : مامۆستا جەعفەر (فازڵ کەریم ئەحمەد).
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2006
ژمارەی لاپەڕەکان : 300
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
وێنەیەکی زۆر دەگمەنی شاری کەرکوک لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکانەوە وێنەکە مێژوەکەی ئەگرێتەوە بۆ ساڵی 1913[1]
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چا
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
👫 فەیسەڵ دێهاتی
نووسەر و رووناکبیر. رۆژی 16-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 فەیسەڵ دێهاتی
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ناونیشانی پەرتووک: فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
ڵێکۆڵینەوەیەکی زمانەوانی و دیرۆکییە لەناوی منداڵان
نووسەرو لێکۆڵەر: عەباس سلێمان سمایل
📕 فەرهەنگی کوردی ناوی منداڵان
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
بەکری حاجی سەفەر
👫 کەسایەتییەکان
نەورەس رەشید
👩 چیرۆکی ژیانی هێژا تورک | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

چیرۆکی ژیانی هێژا تورک
بەم نزیکانە یەکەمین ئەلبوومت بڵاودەکەیتەوە، چەند گۆرانییە و چ پەیامێکی تێدایە؟
هێژا تورک: یەکەمین ئەلبوومی گۆرانیم بەناوی “Stranên Neşuştî” دەبێت کە بڕیارە لە 20-02-2020 لەسەر هەموو پلاتفۆرمەکانی دیجیتەڵی و مارکێتی میوزیکی بڵاوبکرێتەوە. ئەم ئەلبوومە تێکەڵەیەکە لە میوزیکی مۆدێرن و میوزیکی کوردی و فۆلکپۆپ و فۆلکڕۆک. تێکستی گۆرانییەکان لەلای-ەن ژنانەوە نووسراون. ئەلبوومەکەش لە سێ گۆرانی پێکدێت. یەکێک لە گۆرانییەکان باسی ژیانی ژنێک لە رۆژێکدا دەکات کە 24 سەعات کار دەکات و هیچ مافێکی نییە. گۆرانییەکی دیکە باس لە تەنیایی ژن دەکات کە تێکست و ئاوازەکەی خۆم دامناوە. گۆرانیی سێیەمیش باس لە تەنیایی نەتەوەی کورد دەکات، تێکستی ئەم گۆرانییە رەوشەن رۆژبیر نووسیویەتی.
بۆچی درەنگ دەستت بە گۆرانیگوتن کرد؟
هێژا تورک: لەبەر ئەوەی من له و باوەڕەدا بووم بنەماڵەکەم ناخوازن ببمە گۆرانیبێژ، بۆیە دوای ئەوەی زانکۆم تەواو کرد، دەستم لە میوزیک و گۆرانیگوتن هەڵگرت و زیاتر دوای خوێندنەکەم کەوتم، زۆرم حەز دەکرد بچمە ئەمریکا و لەوێ ئەدەبیات بخوێنم، بۆیە بۆ خوێندنی ماستەرەکەم کە لەسەر ئەدەبیاتی کوردی و بەراورد بە ئەدەبیاتی ئەمریکای لاتین و ئێرلەندا بوو، لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا وەرگیرام، خەریک بووم خۆم ئامادە دەکرد، بەڵام لەبەر هۆکاری سیاسی دەستبەسەرکرام و کەوتمە زیندان، ئیدی نەمتوانی درێژە بەخوێندنی ماستەرەکەم بدەم.
لەسەر چی بەندکرایت؟
هێژا تورک: بەهۆکاری ئەوەی کچێک لە ماڵەکەی من دەژیا، پۆلیسی تورکیا ئیدیعای ئەوەی دەکرد کە ئه و کچە ئەندامی پەکەکەپەکەکەیە، منیش هاوکاریی ئه و کچە و پەکەکە دەکەم. ئه و کچە تۆمەتبار کرابوو بە تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ. جا لەبەر ئەوەی من نەوەی ئەحمەد تورکم، ئه و گومانەیان زیاتر بوو، دەیانویست بە سیناریۆیەک سیاسەتوانانی کورد لەبەر چاوی خەڵک سووک بکەن، بۆیە لە رۆژنامەکانی تورکیا منیان وەکو تۆمەتبار ناساند، داوایان دەکرد من بە 19 ساڵ بەندکردن سزا بدرێم، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو، دوای نۆ مانگ ئازادیان کردم.
ئه و نۆ مانگە لە زیندان بە چی سەرقاڵ بووی؟
هێژا تورک: لە زیندان خۆم فێری گیتارژەنین کرد، هەروەها کۆمەڵێک ئاواز و تێکستی گۆرانیم نووسینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرام، رووم لە سینەما و کاری ئەکتەری کرد، یەکەمین کاری سینەماییم فیلمێک بوو بەناوی مۆمێ، رەنگە ئەمساڵ لە سینەماکان نمایش بکرێ. هەروەها بڕیارمدا دەست بە گۆرانیگوتن بکەم، هەوڵمدا بە شێوەیەکی پرۆفیشنال گۆرانییەکان تۆمار بکەم، میوزیکژەن جانسون کوچوک تورک زۆر هاوکار و پاڵپشتم بوو، توانی هەشت گۆرانیم بۆ دروست بکات، بەڵام کاتێک سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانی بووین، دادگایی من دەستیپێکرد، سزای پێنج ساڵ بەندکردنم بۆ دەرکرا، بۆیە دەستبەرداری تۆمارکردنی گۆرانییەکان بووم و بەناچاری رووم لە ئەڵمانیا کرد، ئەوە ساڵ و نیوێکە لە ئەڵمانیا دەژیم، ناخۆشترین شت لە ئەڵمانیا ئەوەیە کە میوزیکژەنی هاوڕێ و هاوکاری منی لێ نییە، چونکە لێرە زۆر پێویستم بە هاوڕێ و هونەرمەند و سینەماکار هەیە، بۆیە لەڕێگەی رووداو داوا لە میوزیکژەن و سینەماکارانی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکەم هاوکاریم بکەن و بەیەکەوە کاری جوان بکەین.
کەواتە تۆ تەنیا لەبەرئەوەی نەوەی ئەحمەد تورکی تووشی کێشە بووی؟
هێژا تورک: بەڵێ من نەوەی ئەحمەد تورکم، بەڵام ناخوازم لەسەر بنەماڵەی خۆم پێناسە بکرێم، ئەحمەد تورک کەسایەتییەکی هەیە و منیش کەسایەتی خۆم هەیە، هەر شتێک کە من دەیکەم و دەیڵێم، هزر و بۆچوونی تەنیا خۆمە، من هەرگیز نامەوێت ببمە هۆی کێشە و گیروگرفت بۆ بنەماڵەکەم.
چۆن گەیشتییە ئەڵمانیا؟
هێژا تورک: بە قاچاخ، نامەوێ زانیاری زیاتر لەسەر گەیشتنم بە ئەڵمانیا ئاشکرا بکەم، بەڵام هێندە دەڵێم بە رێگەی قاچاخ گەیشتمە ئەڵمانیا.
لە ئەڵمانیا بەچییەوە سەرقاڵی؟
هێژا تورک: ئێستا لە قوتابخانەیەکی میدیایی دەخوێنم، له و مانگە کورتەفیلمێک بۆ تەلەڤزیۆنێکی ئەڵمانی بەناوی Phoenix لەسەر ژیانی خۆم دروست دەکەم کە چۆن لە تورکیاوە گەیشتمە ئەڵمانیا. دەمەوێت ئه و ئەزموونەی خۆم بکەمە فیلم، بیرۆکەی ئەم فیلمە هی خۆم بوو پێشکەشی ئه و کەناڵەم کرد، ئەوانیش بە سوپاسەوە قبوڵیان کرد، من لە قوتابخانەی Hamburg Media School دەخوێنم، بۆیە بە هاوکاریی ئەوان فیلمەکە بەرهەمدێنم، ئەمە جاری یەکەمە وەکو دەرهێنەر کاردەکەم، بۆیە کەمێک ترسم هەیە. ئێستا من لە شانۆگەرییەکیش وەکو ئەکتەر لەگەڵ ئەکتەری بەتوانا ئالان جوان رۆڵ دەبینین کە لە دەرهێنانی حوسێن ئومایزسیە. لەم شانۆگەرییەدا رۆمانێکی نووسەری کورد بەختیار عەلیمان کردووە بە دەقی شانۆیی کە لە رۆژی 26ی نیسان نمایش دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە هامبۆرگ بەنیازین لەگەڵ چەند سینەماکارێک رێکخراوێک دابمەزرێنین، دوو پرۆژەی کورتەفیلمیش هەن کە من وەکو ئەکتەر رۆڵیان تێدا دەبینم.[1]
#️ هەشتاگ
#پەکەکە |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 03-06-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-02-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هێژا تورک
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: ئازادیی ژنان
👩 جۆری دۆزی ژن: پێشکەوتنی ژنان
👩 جۆری دۆزی ژن: توندوتیژیی خێزانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ماردین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 3 2020 11:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 4 2020 12:30AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Jun 4 2020 4:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 613 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,133
  
وێنە 64,390
  
پەڕتووک PDF 12,348
  
فایلی پەیوەندیدار 52,960
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,380

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
  📖 چاوەکانی ئەو
  📖 ناوی وڵاتانی جیهان
  📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 22-10-2021
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021
  🗓️ 16-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی)یە.
لەساڵی 1922دا لەشاری کۆیە لەگەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردۆتەو ەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
کاک تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەکانی ئ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
بەکری حاجی سەفەر
ساڵی 1942 لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر لە پێنجوێن لە دایک بووە.
لە ساڵی 1950 دا خراوەتە قوتابخانە (قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانی پێنجوێن).

لە ساڵی 1956 دا لە گەڵ کۆمەڵێک لاوی پێنجوێندا کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی (کاوە) دروستکرد، کە دەکرێت ئەم بەروارە بە سەرەتای تێکەڵبونی بەکاری سیاسیی هەژمار بکرێت.
لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە یەکێتی قوتابیانەوە دەکات و هەمان ساڵ دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن.
لە ساڵی 1960 یەکێک بووە لە بەشدار بووانی یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی لیوای یەکی سلێمانی یەکێتیی قوتا
بەکری حاجی سەفەر
نەورەس رەشید
نەورەس رەشید، ئەندامی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆچی دوایکرد.
نەورەس رەشید، لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا وەک کەسایەتییەکی بەرجەستەی خەباتی سیاسی لە ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریکردووە و لە ریزی پارتیدا چەندین پۆست و پلەی پێبەخشراوە.
هاوکات وەک کەسایەتییەکی رۆشنبیری لە بواری رۆشنبیری بەردەوام وەک نووسەرێک خاوەنی قەڵەمێکی دیار و سەنگین بووە و بۆچوون و بڕوا سیاسییەکانی بە زمانێکی رەوان بڵاوکردووەتەوە.
نەورەس رەشید

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)