هێژا تورک نەوەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد ئەحمەد تورکە، هێژا ساڵی 1988 لە #ماردین#ی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئەگەر بە قسەی کەسوکارەکەی بکردایە ئێستا کچە لادێییەکی نەخوێندەوار دەبوو، بەڵام ئه و کۆڵی نەدا و خوێندی تا لە بەشی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی بۆگازیچی وەرگیرا. لە زانکۆش لە پاڵ خوێندنەکەی پەرەی بە کاری هونەری دا، لە 20-02-2020 یەکەم ئالبومی بە ناوی (Stranên Neşuştî) بڵاو کردەوە لە ئێستادا لە ووڵاتی ئەلمانیا دەژی و لە قوتابخانەیەکی میدیایی دەخوێنێت، لە مانگ شوباتی ساڵی 2020 کورتەفیلمێک بۆ تەلەڤزیۆنێکی ئەڵمانی بەناوی Phoenix لەسەر ژیانی خۆم دروست دەکات کە چۆن لە تورکیاوە گەیشتۆتە ئەڵمانیا.