بەراورد بە مانگەکانی پێش قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایروسی کورونا حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە شاری #کەلار# کەمی کردووە.
رائید فریاد هیدایەت لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لە کەلار بەPUKmedia ی ڕاگەیاند کە لەمانگەکانی قەدەغەی هاتوچۆ ڕووداوەکانی توندوتیژی دژی خێزانی کەمیکردووە.
ڕائید فریاد وتیشی: لەماوەی هەردوو مانگی یەک و دووی ئەمساڵ کە پێش قەدەغەی هاتوچۆ بووە 90 پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ حاڵەتەکان، بەڵام لەهەردوو مانگی سێ و چوار کە قەدەغەی هاتوچو بووە 65 پەڕاو کراوەتەوە بۆ حاڵەتەکان.
لێپرسراوی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ئەوەشی وت: لە مانگەکانی پێش قەدەغەی هاتوچو 4 حاڵەتی داڵدەدان هەبووە، بەڵام لەماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا تەنها یەک حاڵەتی داڵدەدان تۆمار کراوە.
سەبارەت بە حاڵەتەکانی سکاڵای پیاوان ڕائید فریاد ئاماژەی بەوەشکرد کە لە مانگی سێ دا 33 حاڵەتی سکاڵا هەبووە کە 20 حاڵەتیان ژنان سکاڵایان کردووە و 13 سکاڵاش پیاوان کردوویانە هەروەها لە مانگی چوارییشدا 32 سکاڵا تۆمار کراوە کە 18 سکاڵایان ژنان کردوویانە و 14 سکاڵاش پیاوان.
رائید فریاد وتیشی: کە چەندین کێشە هەبووە، بەڵام پەڕاوی بۆ نەکراوەتەوە، بەڵکو بە ڕاوێژ چارەسەر کراوە لەلایەن بەشی ڕاوێژکاری بەڕێوبەرایەتیمان.[1]
#03-06-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,613 times
Write your comment about this item!