بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری #کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#
ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی
نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە سەرجەم ئەندام و کادر و ڕێکخستنەکانتان، پیرۆز دەکەم و بەهیوام ئەم یادە ببێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ بە ڕە وپێشچوون و سەرکەوتنی زیاتری حیزبەکە تان.
لە ماوەی 19 ساڵی کارکردنی کۆمەڵی ئیسلامیدا، چ لەکاتی بەشداریکردن لە کابینەی حکومەت و چ لە دۆخی ئۆپۆزسیۆنیدا، بەردەوام خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانیانە بووە. ئەمەش بنەمایەکی باش و ڕووبەرێکی کارکردنی هاوبەشی نێوان هەموومانە بۆ کارکردن لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی قوربانیدەری کوردستان و سوککردنی باری سەرشانیان لەو کێشە و تەنگەژانەی ڕوووبەڕووی بوونەتەوە.
ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی و دیدی کوردستانیانەی کۆمەڵی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین و خوازیارین هەموومان تواناکانمان یەک بخەین بۆ گەیشتن بە کەناری ئارام.
دووبارە ئەم یادە پیرۆز بێت.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران
#03-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,590 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!