هاوشارانی ئازیز
#هەولێر#یانی خۆشەویست
سوپاس بۆ خۆراگریتان لە بەرامبەر ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای جیهانی کۆرۆنا، کە ئەم پەتایە ئەمڕۆ لە سەرتاسەری دوونیا کاریگەری گەورەی ئابووری و تێکدانی ژیانی ئاسایی دروست کردووە. لە سۆنگەی هەستکردنمان بە زەحمەتی ژیان و ئازاری سەختی ئابووری ئێوە، بە پێویستمان زانی سوپاستان بکەین، کە ئێوە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و کۆمەڵگە، تەواو پەیوەست بوونە بە ڕێکارە تەندروستیەکان.
دڵنیاین پێکەوە ئەم دۆخە تێدە پەڕێنین و وەک هەمیشە هەولێر و کوردستان سەلامەت و ئارام و ئاوەدان دەبێت.
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
#02-06-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,150 ganger