ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە #01-06-2020# بەڕێز نێچيرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەيوەندييەکی تەلەفۆنيدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا عەلی باپير، ئەميری #کۆمەڵی ئيسلاميی کوردستان#، پيرۆزباييی نۆزدەهەمين ساڵيادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئيسلاميی کوردستانی لە بەڕێزيان و ئەنجومەنی سياسی و ئەندامان و لايەنگران و جەماوەری کۆمەڵی ئيسلاميی کوردستان کرد و هيوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لای خۆيەوە بەڕێز مامۆستا عەلی باپير، سوپاس و پێزانينی خۆی و کۆمەڵی ئيسلاميی کوردستانی پێشکەش بە سەرۆک نێچيرڤان بارزانی کرد بۆ پيرۆزبايی و بەسەرکردنەوەکەی.
#01-06-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,286 kertaa