بەناوی خوای گەورە.
بۆ/
بەڕێزان.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی #گەرمیان#.
قایمقامیەتی شارۆچکەی #کەلار#.
ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان.
بەڕێزان لەماوەی ڕابردوودا ئێمە وەکو سەرجەم دووکاندار، پیشەوەر، خواردنگەو هۆڵی لەشجوانی، مۆبایل فرۆش، نورینگە، خاوەن کافتریا و چاخانەکان، سایەقی تەکسی و دەسگێڕوو.....تا.
بۆماوەی دوومانگ لەژێر یاسایەکی هەڕەمەکی بێ پلان و بێ قەرەبوو کاری خۆمانمان ڕاگرت! هیچ خاوەن بڕیارێک نەهات قەرەبووی زەرەروزیانمان بکاتەوە، لێرەوە داواتان لێ دەکەین، لەژیر ڕێنمایی تەندروستی بڕیار دەربکەن، نەک ئفلیج کردنی بازاڕ و ڕاگرتن کاری ڕۆژانەی خەڵک!!
خۆتان ئاگاداری دۆخی ژیانوگوزەرانی ڕۆژانەی خەڵکن، هەربڕیارێک دژی قوت و پیشەی ڕۆژانەمان بێت جێگەی قبوڵ نیە لای ئێمە و پابەندی نابین جگە لە ڕێکاری تەندروستی..
بەیارمەتی خوا ئەم دۆخە تێدەپەڕێ، مێژوو وەفاوجوانی بەرپرسیاریتان بۆ دەنوسێتەوە، لەئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لایەنی ئەمنی و حکومی لێی بەرپرسە..
لەگەڵ ڕێزی هەموو پیشەوەرانی شار.
#01-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,988 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!