رۆژهەڵاتی کوردستان
- ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوری (عەمووخانزاد)ی چالدێران تەقەیان لە
کۆڵبەرکۆڵبەران کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستداوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی (ڕەزا پور ئیسماعیل)ەو خەڵکی گوندی خزرلو بوە.
[4]
باشووری کوردستان
- یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بەبێ نوێژ و بەبێ حەجکردنی حاجییانی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.
- کاتژمێر 19:50 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک سێ جار لە شاروچکەی
مانگێشکمانگێشکی
دهۆکدهۆکی بۆردومان کرد.
[1][2]
- کولۆنێل مایلز کەینگز، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری
سلێمانیسلێمانی ڕایگەیاند: بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و مانەوەیان، لەسەر داواکاری حکومەتی عێراقە، ئامانجی سەرەکی ئێمە لەناوبردنی چەکدار و شانە نوستووەکانی داعشە. گوتەبێژی هاوپەیمان گوتی: خەڵک زۆر هەیە لە کوردستان ژمارەیەک ئازیزیان لە شەڕی دژی داعش لەدەستداوە، یەکێک لەو ئافرەتە دڵسۆزانە دایکە عائیشەیە، کە سێ کوڕی لە شەڕی دژی داعش لەدەستدا و لە یەک کاتدا شەهیدبوون، زۆر ئافرەتی دیکەی وەک دایکە عائیشە لە کوردستان هەن کە ڕۆڵەکانیان لە شەڕی دژی داعش لەدەستداوە.
[3]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبوون و گیانلەدەستدانی تووشبووانی
کۆرۆناکۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 243 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 13 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە چوارچێوەی داکەوتنی قەواڵەی تورکی، بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار داڕمانی نوێ تۆماردەکات. لە دوایین مامەڵەکاندا، قەواڵەی تورکی گورزێکی نوێی بەرکەوت و بەوهۆیەوە چوار ڕۆژی لەسەر یەکە لیرەی تورکی داکەوتن تۆمار دەکات، بەجۆرێک بەهای لیرەی تورکی بەرێژەی 0.5% دابەزی و هەر دۆلارێک یەکسان بوو بە 7 لیرە و 60 قوروش، ئەوەش نزمترین بەهایە لەوەتەی نیوەی دووەمی مانگی ئایارەوە تا ئێستا.
[3]
- مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ڕاگەیاند. بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، کازمی دووپاتی کردەوە، لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام دەدرێت.
[3]