سوپای تورک گوندی بنکێ و دەورووبەری بۆردومانکرد
باکووری کوردستان
- داگیرکەری تورک ئایشە مینا، بەرکەز کزل کاراباغ و مونیر ماویش ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی توشبای
وانوانی
هەدەپەهەدەپەی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شاناز (بێریوان) سادقی فەر تەمەن 32 ساڵ خەڵکی
ورمێورمێ، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی شێخلوو بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو، سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری کۆبرا و هاوەن ناوچەی حەفتانینی بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە لە گوندی بنکێ ئاگر کەوتەوە.
[1]
- تورکیا گوندی بێدهێی لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێ لە سنووری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی تۆپباران کرد.
[2]
تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران دەکات
- دەرگەی سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک رێنمایی تەندروستی خۆپارێزی کرانەوە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی
سلێمانیسلێمانیش رایدەگەیێنێت بەستنی دەمامک وەک نوێژەکان فەرزە و مزگەوتەکانی بازاڕ تەنیا بۆ دەستنوێژگرتنن، نەک ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ.
[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی ملەسوورەی سەر بە شارۆچکەی رزگاری لە
کەلارکەلار، گەنجێک بە گوللە کوژرا، تەرمی ئافرەتێکیش لەنێوان کەلار -
دەربەندیخاندەربەندیخان دۆزرایەوە کە ناسنامەی دیار نییە و شوێنی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە.
[2]
- بەڕێوبەری پێشووی پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێکانی
کەرکوککەرکوک سەرحەد قادرسەرحەد قادر رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە کەرکوک هێزێکی هەزار کەسیی دروستکردووە بەناوی پاراستنی بارەگاکانی بەرەی تورکمانییەوە و چەک و تەقەمەنییان لەلایەن تورکیاوە بۆ دابیندەکرێت.
[1]
- دەستەی دەسپاکی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، ژمارەیەک بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی، پاسپۆرت، گواستنەوە و هەواڵگری شارەکە لە دۆسییەی پڕۆژەی هەڵۆی کەرکوک تێوەگلاون. دەستەکە تێوەگلانی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوکی لەسەر هەمان دۆسیەدا ئاشکرایکردووەو راشیگەیاندووە، واژووی نایاسایی لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستی پڕۆژەکە کردووە لەکاتێکدا لە دەسەڵاتی ئەودا نەبووە رەزامەندی لەسەر ئەو گرێبەستە بدات.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان