18-07-2020
باکووری کوردستان
- بزوتنەوەی ژنانی ئازاد بە بەشداری ئەندام و بەڕێوەبەرانی رێکخراوی کەسک و ئەندامانی
هەدەپەهەدەپە بە نیاز بوون لە ناوچەی هەزەخی شرنەخ چالاکیەک ساز بکەن و لاقەکەرانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و ئێلح و هەزەخ رسوا و شەرمەزار بکەن. بڕیار بوو لە کۆڵانی هونەر لە ناوچەی هەزەخ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکرێت، بەڵام چالاکیەکە رووبەرووی رێگریی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی تورک بووەوە. بەر لە سازکردنی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە هێزەکانی پۆلیس بە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و بەربەست چواردەوری کۆڵانەکەیان گرت.
[2]
- لە دەریاچەی
وانوان تەرمی شەش کۆچبەری دیکە دۆزرایەوە. بەوەیش تەرمی 54 لەو کۆچبەرانە دۆزراوەتەوە کە 27ی حوزەیرانی رابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، جەمال کەریمی- فەرماندەی هەورامانی بەسیج و ژمارەیەک لەئەندامانی هێزەکەی لەشەڕوپێکدانێکدا لەگەڵ گروپێکی چەکدار لەناوچەی سەرواباد-ی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.
[1]
- هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەرزاییەکانی سنووری
قەندیلقەندیلیان لە ناوچەی
پیرانشارپیرانشار بێ ئەوەیکە ئامانجێکی روونیان هەبێ دایە بەر خۆمپارە. بە هۆی ئەو خومپارەبارانکردنەوە، شوانێکی لاو بە ناوی رەسووڵ باکەند خەڵکی گوندی بازرگانی پیرانشار بە سەختی بریندار بوو و پاش گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانی لە دەست دا.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەزا قوربانی کوڕی ئەسعەد، تەمەن 32 ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لە گەڕەکی کارگەی قەندی پیرانشار دەسبەسەر کراوە.
[6]
باشووری کوردستان
- فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دوو جار چیای لینکیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک لە
ئامێدیئامێدی بۆردوومان کرد.
[3]
- بە پێی نوێترین ئامار لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە
کەرکوککەرکوک 176 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 94 توشبووش چاکبونەتەوە و 8 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند، بۆ جەژنی قوربان قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ راناگەیێندرێت، بەڵام رێکاری ورد دەگرنەبەر تاوەکو قەرەباڵخی و تێکەڵاوی زۆر دروستنەبێت.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پەنتاگۆن)ەوە بڵاویکردۆتەوە کە تورکیا هەزاران چەکداری میلیشیای رەوانەی لیبیا کردوە.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان