وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
باکووری کوردستان
- شەمزین ئەحمەدی،
کۆڵبەرکۆڵبەری لاوی خەڵکی
ورمێورمێ کە 8 رۆژ پیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری
وانوان لە باکووری کوردستان گیانی لە دەست دا.
[5]
کۆڵبەرێکی بریندار پاش 8 رۆژ گیانی لە دەست دا
- لە دەڤەری بەرانبەر کۆشکی عەلۆ دینۆی سەر ریگای باسان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری سەرباز و ئۆتۆمبێڵی سەربازی دەست بە ئۆپەڕاسیۆنکرا. بەر لە ئۆپەڕاسیۆنەکە دەرگاکانی بەنداوی ئیلیسۆ کرانەوە و ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە زیادی کرد و ڕاگەیەنرا کە دوێنێ شەو جموجووڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان زیادی کردووە.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ترسی خۆپیشاندان، داگیرکەر لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی بڵاوە پێکردووە.
[1]
- بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی مێهران و لە شوێنک بە ناوی ”هلت“ سێ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و هاووڵاتییەک بریندار بووە کە گەیندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە. ناسنامەی ئەو چوار هاووڵاتییە کە سەرجەمیان خەڵکی شاری مەلەکشاهی
ئیلامئیلام بوون و بە مەبەستی کۆکردنەوەی ئا
سنەسنەواڵە چوون بۆ ئەو ناوچەیە، بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە؛ لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە سەلیم تاراس، چراغ عەبدی و هادی ئومیدی گیانیان لە دەست داوە و کەسێک بە ناوی مێهدی ئومیدی بریندار بووە.
[5]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و بەگویرەی راگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و رۆژێکدا 188 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 10 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- شەوی رابردوو، وەزیری دەرەوەی
هەولێرهەولێر گەییشتە هەولێر و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.
[1]
- لە کەمپی قادیا لە سنووری شارۆچکەی سێمێل، کە بە کەمپی رەوانگە ناسراوە، ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە حەوت کابینەی ئاوارە ئێزدییەکان بەتەواوی سووتان، بەڕێوەبەری کەمپەکەش دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددی بەر ئەو خێزانانە کەوتووە.
[2]
- شەوی رابردوو کێشەیەک لە پەمپەکانی گەلەریی بەنداوی
دەربەندیخاندەربەندیخان روویدا، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانیش دەڵێت، ئەوە کێشەیەکی رۆژانەیە و ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- هەواڵگری تورکیا، (میت) رایگەیاند، ئافرەتێکی
داعشداعشی خەڵکی مۆڵدۆڤیا و چوار منداڵی ئه و ئافرەتەی لە کەمپی هۆلی سەر بە پارێزگای
حەسەکەحەسەکە لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا رزگارکردووە کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.
[4]
- سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 2379 کەس لە ئێران تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و 183 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 3509 تووشبووی دیکەی باری تەندروستیان ناجێگیرە. وتیشی: تا ئێستا 13 هەزار و 791 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 232 هەزار و 873 کەس چاکبوونەتەوە و 269 هەزار و 440 کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.
[3]
- بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی زەمانی تورکی، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا کورتهێنان لە بودجەی تورکیا گەیشتووەتە نزیکەی 109 ملیار و 500 هەزار لیرەی تورکی.
[4]
- بە دەستپێشخەری سەندیکاکانی بەریتانیا و بەبەشداری دەیان کەسایەتی بەریتانی و ئەورووپی و جیهانی و کورد، کۆبوونەوەیەکی بەشێوازی ئۆنلاین ڕێکخرا و تێیدا کەمپەینێکی نوێ نێودەوڵەتی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەناوی ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ڕاگەیەنرا.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان