ناڕەزاییی جووتیارانی هەولێر لەدژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان
باکووری کوردستان
- قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە پارێزگاریی
وانوان 2 هەزار و 20 رۆژە بەردەوامی پێدەدات، 15 رۆژی تر درێژکرایەوە.
[6]
- لە شارەوانی شاری
ئێلحئێلح کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ماوەیەک بوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرابوون، سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە. سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی کە بە نیاز بوون بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانیەکەدا بکەن، رێگریان لێکرا و هێزەکانی پۆلیس نەیانهێشت بچن بۆ کۆبوونەوەکەیان. دواتر هەر یەک لە سۆنگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و هەر یەک لە شوکران چەلەبی، گیزەم ئۆغورلو، ئیلکای ئاڵاگوز، شەهریبان ئایدن، ئایشە ئۆنال، رەجەب یارگی، شیرین سەن و عومەر کولوپلو ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەستگیر کران.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەک سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی
بۆکانبۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
[5]
- دوو لاوی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد ناسری و جەلال ناسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەو دوو لاوە کوردە لە گەڕەکی میرئاوا و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: جەلال ناسری پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام ئەحمەد ناسری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەرە.
[5]
باشووری کوردستان
- داگیرکەری تورک لە شەوی رابردووەوە تاوەکو کاژێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپبارانی چەند ناوچەیەکیان لە دەوروبەری چیای
خامتیرخامتیر کرد.
[1]
خۆپیشاندان لە سلێمانی
- ژمارەیەک لە جوتیار و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و نەبوونی بازاڕ گردبوونەوە و رایانگەیاند، بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا ساغ نابێتەوە و حکومەتیش هیچ پلانێکی نییە بۆ ساغکردنەوەی لە ناوخۆ و هەناردە کردنی بۆ دەرەوە.
[2]
- لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 324 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. کە شەشیان لە هەولێرن و پێنج کەسەکەی دیکەش لە سلێمانین.
[8]
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، گرفتی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی نێوخۆییان زۆرە، بەشێکیشی بۆ قەدەخەی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە. هاوکات ئەو تەماتەیەی کە لە هەرێمی کوردستانیش بەرهەمدەهێنرێت، بۆ دۆشاوی تەماتە ناشێت.
[1]
- خۆپیشاندانی مووچەخۆرانی سلێمانی بەردەوامە و لە ئەنجامی وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆ بە وتنەوەی دروشمی ‘بڕوخێ دز’ خۆپیشاندەران بە رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێکەوتن بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
[3]
- بەهۆی تەقینی بۆری سەرەکی دابەشکردنی ئاوی
سلێمانیسلێمانی، ماوەی چەند سەعاتێک شارەکە بێ ئاو بوو و ئەمڕۆش لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە کێشەکە چارەسەر کرا و لە ئێستادا ئاوی شارەکە دابینکراوە.
[2]
- هێزێکی عێراقی لە نزیک
کفریکفری تەقە بەسەر هێزی پێشمەرگە دەکات.
[4]
- ئاگرێک لە شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانی کەوتەوە و بڕێکی زۆر پووش و پەڵاش سووتان.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، بەهۆی هەڵکردنی رەشەبایەکی تووند لە
هەولێرهەولێر زیاتر لە 400 داری گەورە لە شەقامە سەرەکییەکان شکاون و بەشێک لە رێگاکانیش داخراون. بەرگریی شارستانیش دەڵێت لە چوار شوێن ئاگر کەوتووەتەوە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر رایدەگەیێنێت، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە بڕی 40 کلیۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆینینان پێبووە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- روانگەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیێنێت، چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو گوندێکی سەر بە کۆبانێیان بۆردوومانکردووە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورک و چەتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە.
[1]
- گوندی تورکمان کە دەکەوێتە باشوری ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی لە لایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بوردومان کرا. هاوکات 2 گوندی سەر بە ناوچەی زگانێش لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کران.
[6]
- گروپی چەتەکانی لیوای سەمەرقەند کە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەر تورکە، کۆتایی هەفتەی رابردوو، لە گوندی مەزنی سەر بە ناوچەی شێراوا 7 کەسی رفاندووە کە دوانیان منداڵن.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- تورک نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە 37 خاڵی سەربازی.
[8]
تورک نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- لە راگەیەندراوێکدا نوێنەرانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی
کەرکوککەرکوک لە پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە، هەردوو پێکهاتە دەڵێن رازیبوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگای کەرکوک، پێشهاتێکی ترسناک و نادەستوورییە.
[7]
- رۆژنامەیەکی ئەمریکی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی رۆژی پێنجشەممە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان ئاشکرا دەکات، بەرپرسێکی هەواڵگری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابێت، بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە، ئیسرائیل لەنێو جەرگەی بنکە ئەتۆمییەکەدا بۆمبی تەقاندووەتەوە.
[1]
- وەزارەتی تەندروسی عێراق، تووشبوونی هەزار و 796 کەس و مردنی 94 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
[7]
- حکومەتی ئەڵمانیا هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت، رەوایەتیی نێودەوڵەتییان نییە و لە بواری تەندروستیشدا بە بڕی ملیۆنێک یورۆ هاوکاریی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات.
[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، هیشام هاشمی، لێکۆلینڤانی سیاسی و ئەمنیی عێراق و گۆشەنووسی رووداو، د.هیشام هاشمی لە شاری بەغدا تیرۆرکرا.
[8]