Kurdipedia.org
🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Peywendî
ℹ️Derbare!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Zortir
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🔀 Babet behellkewt
❓ Yarmetî
📏 Rêsakanî bekarhênan
🔎 Geranî wirid
➕ Nardin
🔧 Amrazekan
🏁 Zimanekan
🔑 Hejmarî min
✚ Babetî niwê
👫 Aras Ezîz Ebidulllla
sallî1962 leslêmanî ledaykbuwe. xwêndinî seretayî le (derbendîxan) û nawendî le (azadî) û amadeyî le (ezimer) leslêmanî tewawkrduwe. sallî 1986-1987 kolêcî pzîşkî bepleyi yekem û be astî (zorbaş) û sa
👫 Aras Ezîz Ebidulllla
📕 Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
👫 Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
👫 Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
📕 Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
📖 Kurtebas
Kurteyek leser Lur
📅 02-07-2020 ℹ️ | Pol: Rêkewt u Rûdaw | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
✍️✍️ Em babete baştir bike!

تورک چیاى زەنگڵ لە سنوورى دێرەلووک بۆردوومان دەکات
باکووری کوردستان
- دادگای پیاداچوونەوەی ئەرزڕۆم سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی بەرماڵ بیرتەک و ئەرگین باڵتای ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپەدەبەپە)دا هەڵوەشاندبووە داوای کردبوو سەرلەنوێ دادگایی بکرێنەوە. لەو چوارچێوەیەدا لە لقی 2ی دادگای سزا قورسەکانی موش دا دانیشتنی دادگایکردنەوەی ئەو 2 ئەندامەی ئەنجوومەنی پێشووی دەبەپە دەستیپێکرد. بیرتەک لە زیندانی سینجان و باڵتا لە زیندانی جۆری ئێڵی پاتنوسەوە لە رێگەی سیستمی تەلەفزیۆنیی داخراوەوە بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوون. دەستەی دادگاکە بڕیاریدا سزای 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردن بەسەر بیرتەک و باڵتادا بسەپێنرێت.[8]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جەواد ئاقازادە، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای ورمێورمێ رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 328 کەس لە ورمێ تووشی کۆرۆناکۆرۆنا بوونە و 525 کەسی دیکەش گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت. ئاقازادە، ئاشکراشی کرد، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 22 کەس لە ورمێ بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ 458 کەس بەرزبوویەوە.[4]

رێزلێنانی چالاکوانانی رۆژهەڵات لە شەهیدانی ژینگەپارێز


- لە لقی 2ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخلوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەحیەدین تازە وارد خەڵکی شاری شنۆشنۆ، بە ئێعدام و 6 هاووڵاتیی دیکە بە 33 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران. بەپێی ئەو حوکمە، مەحیەدین تازە وارد کوڕی یووسف خەڵکی شاری شنۆ بە تۆمەتی مەحاربە بە ئێعدام، عەبدولسەلام مەردان کوڕی محەممەد خەڵکی شنۆ، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان بە 10 ساڵ زیندانیی تەعزیری، حیسام محەممەدی خاجلوو کوڕی حوسێن خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، نیزام نادری کوڕی رەحمان خەڵکی بۆکانبۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری، عەلیڕەزا فەتاح مورادی کوڕی سدیق خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان بە 10 ساڵ زیندانیی تەعزیری، جەلال رۆستەمی نەوروزلوو کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی مەهابادمەهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و مەلا رەحمەت نسوحی خەڵکی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە توندڕەوە مەزهەبییەکان بە 10 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕێبوار پادەست کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی شاری گۆگتەپەی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ چیای زەنگڵی لە ناوچەی بەرێگارێی سەر بە شارەدێی دێرەلووکی شارۆچکەی ئامێدیئامێدی بۆردوومانکرد.[1]

بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران چەندین ئاژەڵ لە سنووری پشدەر مردار بوونەوە


- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پشدەر تەقە لە بزن و ئاژەڵانی مەڕدارەکان دەکەن و بەوهۆیەوە ژمارەیەک ئاژەڵ مرداربوون و بەشێکی دیکەش برینداربوونەوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 254 کەس و گیانلەدەستدانی 10 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.[1]
- بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید دیار غەریبدیار غەریب، لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری و هونەری لەلایەن رێکخراوی نوێگەر کرایەوە، کە بەرهەمی 23 شێوەکاری تێدا نمایشکرا، لە پێشانگاکەدا وێڕای بنەماڵەی شەهید، هاوڵاتییەکی بەرچاو سەردانیان کرد.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- جارێکی دیکە بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆی سلێمانیسلێمانی لەبەردەم باخی گشتی گردبوونەوە. ئه و کارمەندانەی هاتوچۆی سلێمانی لەدژی لێبڕینی مووچەکانیان بەردەوامیی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و داوایان کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان واز لە بڕینی قوتی فەرمانبەران و کارمەندان بهێنێت.[3]
- دژی دەرکردنیان لە کار و کەمکردنەوەی مووچەی بەشێکی دیکەیان، کارمەندانی کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجەتاسڵوجە گردبوونەوە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دەزگای مرۆیی مام بۆ جاری سێهەم هاوکارییە پزیشکییەکانی گەیاندە گەرمیانگەرمیان.[3]
- شەوی رابردوو لە گەرەکی بەکرەجۆبەکرەجۆی شاری سلێمانی، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە، پیاوێک بە فیشەک هاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و شەش کەسی دیکەش بریندار دەکات. ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە، ناوی (ه.خ)ە و پیشەی لیوایە لە هێزەکانی پێشمەرگەو هاوسەرەکەی ناوی (ک، ن، س)ە، بکوژەکە دەستگیرنەکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.[6]
- فۆرمی خۆراک لە لایەن وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی عیراق بە ناوی پارێزگای_هەڵەبجەهەڵەبجە بۆ ساڵی 2020-2021 چاپکرا.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەهۆی ئاگرێکەوە لە سنووری شارەدێی ناڵپارێزناڵپارێز حەوت هەزار دۆنم پوش سووتا و ئاگرەکەش بەردەوامە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سووریا رایگەیاند سوپای ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی تل کۆچەر - یەعروبیە، لە دەوروبەری حەسەکەحەسەکە دروست کردووە، کە فڕۆکەخانەیەکی سەربازیش لەخۆی دەگرێت.[4]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی عەڤدکۆی سەر بە ناوچەی گرێ سپیگرێ سپی و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەربازێکی داگیرکەری سوریا بریندار بوو.[8]
دەرەوەی کوردستان
- لەسەر ناکۆکییەکانیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی دەستوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا و هەروەها گەڕانی بەدوای سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست، فەرەنسا داوای کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات. وەزیری دەرەوەی فەرەنساش دەڵێت: رەنگە تورکیا سزابدەن.[2]
- گرووپێک بەناوی پڵنگەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رووداوەی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران روویداوە، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە و دەڵێت، لەنێو ناوەندە ئەمنییەکانی ئێراندا چالاکییان هەیە. لە بەرامبەردا ئێرانیش دەڵێت، رووداوەکە کە لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان روویداوە، زیانی گیانیی نەبووە و نەبووەتە هۆی وەستانی چالاکییەکانی بنکەکەش.[2]

⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Krronolojiyay rûdawekan
🗄 Serçawekan
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-07-2020
[3] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 02-07-2020
[4] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 02-07-2020
[5] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 02-07-2020
[6] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 02-07-2020
[7] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 02-07-2020
[8] 📡 Mallper | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 02-07-2020
📚 Faylî peywendîdar: 24
🖇 Babete peywestkrawekan: 12
📊 Amar u Rapirsî
1.👁️ئاماری کوشتن و گیانلەدەستدان لە گەرمیان
2.👁️تائێستا لە شیلادزێ 47 هاووڵاتیی مەدەنی بەبۆردومانی تورکیا شەهیدبوون
3.👁️هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی 2020دا 69 کەس کوژراون و خۆیان کوشتووە
📝 Bellgenamekan
1.👁️PKK: We know the genocidal mentality behind Sivas massacre well
2.👁️پرۆژەی پەسەندکراوی لامەرکەزیەت
3.👁️لە حەفتانین و خواکورک 5 سەنگەر و رادارێکی سوپای تورک تێکشکێنران
4.👁️مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە
5.👁️ڕاگەیاندراوی ژمارە (128) وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
6.👁️کەجەکە یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی سێواس و چۆرومی کردەوە
✌️ Şehîdan
1.👁️ئیلیاس دووران(کەندال ئیبراهیم)
2.👁️تەحسین گەنەز(ئازاد سەرهاد)
📷 Wêne u pênas
1.👁️خاکی سوور و جۆگەی خوێ لە باکووری کوردستان
📂[ Zortir...]

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏟 Part: DBP
🏙 Şarekan: ⚪ Amêdî
🏙 Şarekan: ⚪ Bokan
🏙 Şarekan: ⚪ Grê Sipî
🏙 Şarekan: ⚪ Helebce
🏙 Şarekan: ⚪ Heseke
🏙 Şarekan: ⚪ Kelar
🏙 Şarekan: ⚪ Mehabad
🏙 Şarekan: ⚪ Pênciwên
🏙 Şarekan: ⚪ Raniye
🏙 Şarekan: ⚪ Silêmanî
🏙 Şarekan: ⚪ Şino
🏙 Şarekan: ⚪ Wirmê
🗺 Ulat - Herêm: ⬇️ Başûrî Kurdistan
🗺 Ulat - Herêm: 🇮🇷 Êran
🗺 Ulat - Herêm: France
🗺 Ulat - Herêm: Libya
🗺 Ulat - Herêm: ⬅️ Rojaway Kurdistan
🗺 Ulat - Herêm: 🇸🇾 Sûrya
🗺 Ulat - Herêm: 🇹🇷 Turkiya
🗺 Ulat - Herêm: 🇺🇸 United States
🗺 Ulat - Herêm: ➡️ Rojhelatî Kurdistan

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
99%
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Jun 1 2020 12:42AM tomarkirawe
👌 Em babete lelayen: (Manu Berzincî)ewe le: Jun 29 2020 11:30AM pêdaçûneweyi bokrawe û azadkrawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Jul 3 2020 11:39AM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 52,623 car bînrawe

📚 Attached files - Version
Cor Version 💾📖🕒📅 👫 Nawy tomarkar
📷 Faylî Wêne 1.0.153 KB Jul 2 2020 11:48AMHawrê Baxewan
📚 Pertûkxane
  🕮 Lînînîzım û Meseley Nî...
  🕮 Dîwanî Mamosta Qane'e
  🕮 Xom.. Ew wextey ballin...
  🕮 Zortir...


📅 Krronolojiyay rûdawekan
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020


💳 Komekî Darayî
👫 Hawkaranî Kurdîpêdiya
💬 Bîrurakantan
⭐ Kokirawekan
📊 Amar Babet 378,748
Wêne 60,653
Pertk PDF 11,315
Faylî peywendîdar 46,242
📼 Video 179
🗄 Serçawekan 15,691
📌 Actual
Xom.. Ew wextey ballindem!
ŞÊRKO BÊKES
Helbest، 147 rûper
Nefel، 2004
Xom.. Ew wextey ballindem!
Hawrê Baxewan
le zimanî xoyewe:
nawî tewawm (hawrrê qadr resull)e.
le rojî 28î fêbriywerîyi sallî 1966 le gerrekî (goyje)î şarî slêmanî ledaykbûm.
her le slêmanî xwêndinî seretayî û amadeyî – rşiteyi wêjeyîm tewaw krduwe.
sallî 1984 çûmete beşî yasayi kolîjî yasa û ramiyarîyi zanikoyi musllî kurdistanî bindestî dagîrkerî êrraq. sallî 1986 behoyi beşdarînekrdin le rahênanî hawîneyi serbazîyi dagîrkerî be\'s, bomaweyi 2 sall le zaniko derdekrêm û sallî 1988 destmkrdewe be xwêndin û le sallî 1990da kolîjî
Hawrê Baxewan
Arîtma Mohammadî
Rûnakbîr، nuser، rojnamenus، çalakî medenî û syasîye ke le pêwendî be pris û kêşe syasî û medenîyekanî kurdistan û rojhellatî nêwerrast wtar û babet û lêkollînewe dekat، nawbraw takû îsta deyan wtar، babet û raportî lew pêwendyaneda bllaw kirduwetewe. Endamî serkirdayetî partî serbestîy rojhellatî kurdistane. Taku îsta wek nuserî çendîn rojname û mallperr û govar û blavok wtar û babetî nusîywe.
Arîtma Mohammadî le bware cyawazekanî komellayetî û syasî û hizrî çalake û nusîn û berhemekanî leber
Arîtma Mohammadî
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Y.Sıtalîn
Gorînî: N. T
1956
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
Kurteyek leser Lur

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,452 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574