لەبیستەم ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید سەربەست داوای ئاشکراکردن و دادگاییکردنی ب...
- جەماوەری وڵاتپارێزی کوردستان...
- کەس و کار و بنەماڵەی شەهید سەربەست...
بیست ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی YNDK و سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون تێپەڕدەبێت، لەم رۆژەدا دوور لەهەموو یاسا و رێسایەکی مرۆڤایەتی لە 31/5/2000 دەستی رەشی تیرۆریستان گەیشتە گیانی پاکی شەهید سەربەست و زۆر هۆڤیانە شەهیدیان کرد.
تیرۆریستان بەشەهیدکردنی سەربەست مەحموود وایانزانی دەتوانن رێگری بکەن لە رێبازی کوردایەتی شەهید و کارکردنی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، نەیانزانی شەهید سەربەست دەیان سەربەستی سەربەخۆخوازی له دوای خۆی پەروەردە و گۆشکردووە، هەموو ئەندامێکی YNDK شەهید سەربەستن، خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.
شەهید سەربەست مەحموود لە بنەماڵەیەکی نەتەوەیی و کوردپەروەر گۆشکرابوو، بۆیە لە رێزەکانی YNDK درێژەی بە خەبات و تێکۆشانیدا، جگە لەوەی سیاسەتوانێکی لێهاتوو بوو، لەهەمان کاتدا رۆژنامەنووسێکی بوێر و چاونەترس بوو، زۆر نەتەوەییانە رەخنەی لە سیاسەتی داگیرکاری دوژمنانی کوردستان دەگرت، لە رێگەی نووسینەکانی هەموو کات نەخشە و پیلانەکانی شرۆڤەدەکردن و لەدیدگایەکی وڵاتپارێزانە و بەشێوازێکی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە و دژی هەموو توندو تیژی و ئازار و تۆقاندنێک بوو، هەڵوێستە نەتەوەییەکانی زۆر کاریگەر بوون, بۆیە لەسەر ئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان ناسراو بوو.
بیست ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید سەربەست مەحموود تێپەردەبێت و تا ئێستا بکوژانی ئاشکرانەبوونە، بۆیە داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان و بەتایبەت بەرێز
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان دەکەین، کەوا هەوڵ زیاتر بدەن تا بکوژانی شەهید سەربەست ئاشکرا بکرێن و بەسزای دادگەرییانەی خۆیان بگەن و رۆحی شەهیدیش ئارام بێت.
- سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوی شەهیدانی رێی سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان.
- مردن رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی کوردستان.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
10ی جۆزەردانی 2720ی کوردی
31-05-202031-05-2020 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!